تەرمی شەڕڤانێکی بەریتانی هێشتا لەعەفرینە

6 ساڵ لەمەوپێش



یاد قوربانی

ئانا کامپبێڵ، کچە شەڕڤانی بەریتانی لە ١٥ی ئازاری ئەمساڵدا لەشەڕی بەرگری عەفریندا شەهیدبوو، دوای ئەوەی موشەکێکی دەوڵەتی تورکیا پێگەی خۆی و هەڤاڵە شەڕڤانەکانی لەیەکینەکانی پاراستنی ژنان پێکا.

دوای دوو مانگ لە بەرگری، هێزەکانی یەپەگەو یەپەژە لەعەفرین کشانەوە دوای بۆردمان و هێرشێکی بێشوماری سوپای تورکیاو میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە دەسەڵاتیان لەعەفریندا گرتەدەست.

دوای دەستبەسەراگرتنی شارەکە هێزە جیهادیەکانی تورکیاو سوپای ئەو وڵاتە دەسەڵاتیان گرتەدەست و یاسای شەریعەیان لە شارەکەی سوریادا سەپاند، بە شێوەیەک کە چەندین پۆستەر هەڵواسران کە ڕێنمایی دەدایە کچان و ژنان چۆن پۆشتەبن.

لە ئێستادا عەفرین لە ژێر کۆنترۆڵی لایەنەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیادایە  و جگە لەلایەنە تورکیەکان کەس نازانێت لاشەی ئانا لەکوێیە. خێزانەکەی ئانا نەهاتنەوەی لاشەی کچەکەیان تەواو هەراسانی کردون، ئەوان داوایان ئاراستەی حکومەتی بەریتانی کردوە تا لەڕێگای پەیوەندیەکانیەوە لەگەڵ ئاکپارتی تەرمی کچە کوژراوەکەیان بهێننەوە زێدی خۆی تا بەخاک بسپێردرێت.

ئەو دەیویست ڕێگایەکی نمونەیی بدۆزێتەوە تا بیروباوەڕو بەهاکانی لەڕێگەیەوە

بەرجەستە بکات: مرۆڤ دۆستی،  ژینگە دۆستی، فێمینیزم و

داوای مافی یەکسان بۆ هەردوو ڕەگەز 

 

تورکیا هیچ نەرمی نیشاننادات بەرانبەر شەڕڤانە بیانیەکان

 

بەپێی هەڵوێستەکانی ئەم دواییانەی تورکیا بێت پێناچێت دەسەڵاتدارانی تورکیا هیچ نەرمیەک نیشانبدەن بەرانبەر بەبیانیەکانی لەڕیزەکانی شەڕڤانە کوردەکانداو لەشەڕی داعشدا بەشداربون، لەم هەفتەیەدا دادگاکانی تورکیا فەرمانی حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنیان بەسەر (جۆو ڕۆبینسۆن)دا سەپاند کە پێشتر سەربازی سوپای بەریتانیا بوە و لەساڵی ٢٠١٥ دا پەیوەندی بە یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە کردوەو لەشەڕی داعشدا بەشداربووە، بەپێی میدیاکانی تورکیا دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠١٧دا بە مەبەستی گەشتوگوزار چوەتە تورکیا لەژوری هۆتێلەکەیدا دەستگیر کراوە و دوای ساڵێک فەرمانی زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

هۆکاری پەیوەندیکردنی ئانا بە یەپەژەوە

ئانا لەلایەن شەڕڤانەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنانەوە ناوی لێنرابوو (هێلین قەرەچۆغ)، ئەو لە دیمانەیەکی ڤیدیۆییدا پێش شەهیدبونی ڕایگەیاند کە پەیوەندی بە یەپەژەوە کردوە تا بەشێک بێت لە «شۆڕشی ژنان» لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاڵپشتی ژنانی ئازادی کوردو عەرەب بکات لەناوچەکە، خەباتەکەیانی بەسەرنجڕاکێشترین شۆڕش لەجیهاندا لەقەڵەمدا. دوای چەند مانگێک لە پەروەردەی حزبی، ئانا لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە دێرەزور دەکرێت بە شەڕڤان.

دوابەدوای شەهیدبونی، دیرک کامپبێل، باوکی شەڕڤانە بەریتانیەکە بەڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕاگەیاند «ئەو دەیویست ڕێگایەکی نمونەیی بدۆزێتەوە تا بیروباوەڕو بەهاکانی لەڕێگەیەوە بەرجەستە بکات: مرۆڤ دۆستی، ژینگە دۆستی، فێمینیزم و داوای مافی یەکسان بۆ هەردوو ڕەگەز. ئەو گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە پەیوەندی کردن بە شۆڕشەکەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەرجەستەکردنی بیروباوەڕو بەهاکانیەتی».

چیرۆکی شەهیدبوونی ئانا

ئێستا نزیکەی شەش مانگ دەبێت لاشەی ئانا بێسەروشوێنە. شەش مانگ لەمەوبەر خێزانی ئانا هەواڵی شەهیدبونی کچەکەیان پێگەیشت، سەرەتا دەوترا کچەکەیان لەگەڵ مەفرەزەیەکی شەڕڤاناندا کراونەتە ئامانج، دواتر وترا کە لەمەفرەزەیەکی شەش کەسیدا بوە لەنێوان شیراوا و عەفرین. لە کۆتاییشدا پێیان وترا کە ئانا لەگەڵ سێ شەڕڤانی تربوە،  یەکێک لەشەڕڤانە پیاوەکان برینداربوە و توانیویەتی لەبۆردمانەکە بە زیندوویی هەڵبێت و بەرەو نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی ناوچەی جەنگ ڕۆیشتوە.

بە پێی لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەی (مۆرنینگ ستار)ی چەپی بەریتانی دواتر شەڕڤانە زیندوەکە لەلایەن یەپەگەوە نەدۆزراوەتەوەو نەیانتوانیوە تەواوی چیرۆکەکە لە فەرماندەکەی ئاناش وەربگرن. بە کورتی، دەرکەوت کە تەنها هێزە تورکەکان دەزانن لاشەی ئانا لەکوێیەو سەرەڕای داواکردنی لاشەکان تورکیا ئامادەنیە لاشەی کوژراوان بگەڕێنێتەوە، کەئەمەش پێشێلی مافەکانی مرۆڤ و رێکەوتننامەی جنێفە.

لاشەی ئانا ئێستا لە کوێیە؟

چەند هەواڵ و بەڵگەیەک لەئارادایە کە سوپاو لایەنەکانی سەر بەتورکیا نەک لاشەکانیان نەگەڕاندۆتەوە بەڵکو بێڕێزیان بەرانبەر لاشەی شەڕڤانان کردوەو پارچەکانی جەستەیان شێواندون و بەزەویدا ڕایانکێشاون.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی (مۆرنینگ ستار) خێزانی ئانا لەمانگی ئایاردا لەگەڵ بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دانیشتون و  پرسیاری پێگەی لاشەی کچەکەیان لێکردوە. ئەو پێی ڕاگەیاندون کەهیچ زانیاریەکی «سەربەخۆ»یان بەدەست نەگەیشتوە لەسەر شوێنی شەهیدبونی ئانا و لاشەکەی و ئەو زانیاریەی بەردەستە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆری تورکیاوە دابینکراوە، تورکیاش لەئێستادا یەپەگە بەبەشێک لەپەکەکەو دەرەنجام تیرۆریست لەقەڵەمدەدات. تەنها بەڵێن کەوەریانگرت ئەوەبوو کە گەر خۆیان پێگەی لاشەکەی بدۆزنەوە ئەوا حکومەتی بەریتانیا ئەرکی هێنانەوەی لاشەکەی دەگرێتە ئەستۆ.

بەڵگەی شوێنی لاشەی ئانایان پێدەگات، بەڵام حکومەتی بەریتانیا چی دەکات؟

لەمانگی حوزەیراندا خێزانی ئانا نامەیەکیان لەیەپەگەوە لەڕێگای پوری ئاناوە کە لەگەڵ شاندێکدا چوبوە ڕۆژئاوای کوردستان بەدەستدەگات کە پێگەی شوێنی شەهیدبونی ئاناو وێنەیەکی خانوەکەی لەخۆگرتبوو. دەستبەجێ نامەکە دەبەنە وەزارەتی دەرەوەو داوا دەکەن کە ڕێکخراوی (کۆچی سوری نێودەوڵەتی) ئاگاداربکرێنەوە کە تەنها ڕێکخراون ڕێگەپێدراون لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ ئەنجامبدەن.

لەکۆتایی مانگی حوزەیراندا و دوای ١٠ ڕۆژ جێگری بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوەزارەتی دەرەوە وەڵامی خێزانەکەی ئانای دایەوە کە لەئێستادا ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی ڕێگای پێنادرێت لەسوریاداو بەهۆی زۆری پشێویەکانەوە چالاکی هەبێت. هەرچەندە خێزانی ئانا داوایانکرد کە کاربکرێت تا فشاربکرێت بۆ ئەم کارە ڕێگا بەڕێکخراوەکە بدرێت لەلایەن تورکیاوە کە عەفرینیان بەدەستە تا لاشەی کچەکەیان بگێڕنەوە زێدی خۆی، تەنها وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەمەنەبوو «کاری بۆ دەکەین».

لەکۆتاییدا، پوری ئانا کە خۆی چەند جارێک سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کردوە بە ڕۆژنامەکە دەڵێت: «نەزانینی شوێنی لاشەی ئانا زۆر ئازاربەخشە. زۆر دەرونمان ڕووخاوە و بێ ئۆقرەین، نازانین ئانا خێرا مردوە یان خاو، بەئازار یان بێ ئازار، بە ترسەوە یان پڕ هیواوە، یاخود بەتەنیا بوە یان لەگەڵ هەڤاڵەکانی کەگیانی سپاردوە.» دەشڵێت کەڕۆیشتنی خاچی سوری نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی لاشەی ئانا جگە لەوەی ئارامی بۆ دڵی ئەوان دێنێت، ڕەنگە ڕێگا خۆشبکات تا ڕێکخراوی تر بچنە عەفرین و یارمەتی قوربانیانی تر بدەن.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏يبتسم‏، و‏‏‏عشب‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏‏وقوف‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏‏

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٣‏ أشخاص‏، و‏‏أشخاص يبتسمون‏، و‏‏طعام‏‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٢‏ شخصان‏، و‏‏أشخاص يبتسمون‏، و‏‏‏‏عشب‏، و‏لقطة قريبة‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏شخص أو أكثر‏ و‏نص‏‏‏ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏١٣‏ شخصًا‏، و‏‏أشخاص يبتسمون‏، و‏‏‏حشد‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏‏‏ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏يبتسم‏‏

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏يبتسم‏، و‏‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏‏

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار