ترەمپ"هەرچەندە دڵنیام ڕۆح سوکە، بەڵام لەگەڵ ڕۆحانی کۆنابمەوە"

6 ساڵ لەمەوپێش



یاد قوربانی

تەنها چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە سەرەڕای داواکاریەکی زۆر،لەگەڵ حەسەن ڕۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێراندا کۆنابێبێتەوە. 

دۆناڵد ترەمپ و حەسەن ڕۆحانی هەردووکیان ئامادەی کۆبونەوەکە دەبن و بڕیارە ترەمپ بەرگری لە بڕیاری وڵاتەکەی بکات لەسەر کشانەوە لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە کۆبونەوەکەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا.

ترەمپ لە تویتەکەیدا نوسیویەتی: "سەرەڕای داواکاریەکان، هیچ پلانێکم نیە لەگەڵ حەسەن ڕۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێراندا کۆببمەوە. ڕەنگە کاتێکی تر لە داهاتوودا لەگەڵی دابنیشم، دڵنیام زۆر پیاوێکی ڕۆحسوکە".

تەنها ترەمپ نیە کە نایەوێت لەگەڵ ڕۆحانی کۆببێتەوە، سەرۆک ڕۆحانیش لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی NBC Newsی ئەمریکی ڕۆژی دووشەمە وتی"گەر کەسێک مەبەستیبێت لەگەڵت دابنیشێت و کۆبێتەوە لەگەڵت ئەوا پەیوەندیەکانی باش دەکات لەگەڵت، بە پێچەوانەوە نایەت چەکی ئابڵۆقەی ئابوری و هەڕەشەکردن دژت بەکاربهێنێت".

ئەمڕۆ سێشەمە کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری نیو یۆرکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار