که‌مال ره‌ئوف کۆچی دوایکرد 

2018-09-30 15:01:39



هاوڵاتى
که‌مال ڕه‌ئوف محه‌مه‌د(باوکى لالۆ) نوسه‌ر و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى کوردى له‌ ده‌ره‌وه‌ى وه‌ڵات کۆچ دواییکرد.


که‌مال ره‌وف ناسراو به‌ (باوکى لالۆ یه‌کێک له‌نوسه‌ر و ره‌خنه‌گرانى ئه‌ده‌بى کوردى و نوسه‌رێکى حه‌فتاکانى  سه‌ده‌ى رابردوو شه‌وى رابردوو له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات کۆچى دوایکرد.


که‌مال ره‌وف  له‌ ساڵى ١٩٤٢ له‌ سلێمانیى له‌دایکبووه‌و له‌سه‌ره‌تاى حه‌فتاکانه‌وه‌، له‌ رێگه‌ى نووسینه‌کانییه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ى هاوکاریی، ناوێکى دیارو ناسراو بوو، سه‌رپه‌رشتیاریى هاوکارى بوو له‌سه‌ره‌تاى حه‌فتاکاندا. 


پاشتر وه‌ک پسپۆڕێکى بوارى میدیایی، له‌ ڕادیۆى کوردى به‌غدا ساڵانێکى زۆر کاریکرده‌و  نزیکه‌ى ١٥ کتێبى نوسراوى پێشکه‌ش به‌ کتێبخانه‌ى کوردیى  له‌بواریى "مێژوو، ئه‌ده‌بیات، لێکۆڵینه‌وه‌. میدیا " کردووه‌. 


به‌ شێک له‌وکتێبانه‌ى تا بڵاوى کردوونه‌ته‌وه‌ وه‌ک (مسته‌فا سائیب ئه‌ستێره‌ى گه‌شى کورد-هونه‌رى دراماى ڕادیۆى کوردی-عه‌قیده‌ى ئیمان عه‌قیده‌ى کوردى مه‌ولانا خالیدى شاره‌زووریی-گوتوێژێکى ده‌گمه‌نى تۆفیق وه‌هبى و دیدێکى ڕه‌خنه‌گرانه‌-ئه‌ده‌بى نامه‌نووسینى کوردیی-گه‌ڕان بۆ ڕاستیی)

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار