نیویۆرک تامز: ته‌رمه‌که‌ى رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجى به مشار پارچه پارچه کراوه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رۆژنامه‌ى نیو یۆرک تایمز ئاماژه به‌وه ده‌دات که رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجى له‌نێو کونسوڵخانه‌ى سعودیه‌دا کوژراوه و ته‌رمه‌که‌شى به مشار پارچه پارچه کراوه.
رۆژنامه‌که له‌زارى به‌رپرسێکى باڵاى تورکییه‌وه بڵاویکرده‌وه، خاشقجى دواى چوونى بۆ نێو کونسوڵخانه‌ى سعودیه له ئیسته‌نبوڵ، له‌ماوه‌ى دوو کاتژمێردا کوژراوه و دواتریش ته‌رمه‌که‌ى به مشار پارچه پارچه کراوه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که رۆژنامه‌نووسه‌که به فه‌رمانى به‌رپرسانى باڵاى سعودیه و له دیوانى شاهانه‌ى وڵاته‌که‌وه بڕیارى کوشتن بۆ خاشقجى ده‌رکراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى گرته‌ى ڤیدیۆیى له‌سه‌ر تیرۆرکردنى رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچى بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا حکومه‌تى سعودیه سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى کراوه ره‌تده‌کاته‌وه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار