ژنێکى کورد له‌نێو 35 کۆچبه‌ردا رزگارى ده‌بێت 28 کاتژمێر له‌ئاودا ده‌مێنێته‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
میدیاکانى تورکیا ناسنامه‌ى ئه‌و ژنه‌یان ئاشکراکرد که له ڕووداوى نقومبوونى به‌له‌مێکى کۆچبه‌ران له ده‌ریاى ئیجه ڕزگارى بوو.
به‌پێى زانیاریه‌کانى ماڵپه‌ڕی"ئێن سۆن هه‌به‌ر"ى تورکى ژنه کورده‌که ناوى مه‌هاباد ئیسماعیل عه‌لی-ه‌و هاوسه‌ره‌که‌ى و پێنج منداڵى له ئاوه‌که‌دا بێ سه‌روشوێن بوون.
هه‌روه‌ها ژنه کورده‌که ماوه‌ى ٢٨ کاتژمێر له ئاوه‌که‌دا ماوه‌ته‌وه و به‌هۆى بوونى هێله‌کى فریاکه‌وتن سه‌ر ئاوکه‌وتووه و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسى که‌ناراوه‌کانى شارى ئیزمیر ڕزگارکراوه.
ژنه‌که له لێدوانێکدا به میدیاکانى ڕاگه‌یاند:" به‌له‌مه‌که ٣٥ کۆچبه‌رى تێدابووه و به‌شێکى زۆریان هاوڵاتى باشووى کوردستان بوون".
مه‌هابادباسى له‌وه‌شکردووه که "من و منداڵه‌کانم هێله‌کى فریاکه‌وتنمان له‌به‌ردابوو، به‌ڵام مێرده‌که‌م له‌به‌ریدانه‌بوو، له دواى ژێرئاوکه‌وتنى به‌له‌مه‌که ئیدى نازانم منداڵه‌کانم چیان لێهات".
ئه‌وه‌شى رونکردۆته‌وه کاتێک به‌له‌مه‌که ژێرئاوکه‌وتبووه، "من و هاوسه‌ره‌که‌م له نزیک یه‌کبووین و به مه‌له‌کردن گه‌ڕاینه‌وه بۆ که‌ناراوه‌که، به‌ڵام هاوسه‌ره‌که‌م له شه‌وه‌وه تا نیوه‌ڕۆ به‌رگه‌ى شه‌پۆله‌کانى گرت، ئیدى تواناى نه‌ما و نازانم چى به‌سه‌ر هات".
به‌پێى میدیاکانى تورکیا بێت تا ئیستا گه‌ڕان به‌دواى ته‌رمى کۆچبه‌ره‌کانى دیکه به‌رده‌وامى هه‌یه و ته‌رمى ٨ کۆچبه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسى که‌ناراوه‌کانى تورکیاوه دۆزراونه‌ته‌وه، که دوو له ته‌رمه‌کان منداڵه ته‌مه‌ن ٩ ساڵ و ١٢ ساڵه‌که‌ى مه‌هاباد ئیسماعیلن.