دوو نۆبڵ لە ساڵێکدا بۆ کوردەکان

تا ئێستا چەند کورد پاڵێوراوی نۆبڵ بوون؟

6 ساڵ لەمەوپێش



یاد قوربانی

"بازاڕی کۆیلایەتی شەوان دەکرایەوە،" نادیە موراد بەرانبەر نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی ٢٠١٦ چیرۆکی خۆی دەگێڕایەوە، "گوێمان لە دەنگی پێکان بوو لە خوارەوە کاتێک شەڕکەرانی داعش خۆیان ئامادەدەکرد. لەپڕ یەکەم پیاو هاتە ژوورەوە و هەموو کچەکان دەستیان بە هاوارکردن کرد، دیمەنەکە وەک دیمەنی تەقینەوەیەک وابوو. ئێمە دەمانناڵاند وەک ئەوەی پێکرابین، لەسەر زەوی خولمان دەدا و دەڕشاینەوە، بەڵام ئەمە هیچ ئەوانی ڕانەگرت"

نادیە چیرۆکی دڵتەزێنی دەستدرێژیە سێکسیەکانی سەر ئەو و کچانی تری ئێزیدی بۆ جیهان بەیانکرد، ئەو گیڕایەوە "سەرەتا، کشان بەرەو جوانترین کچانی ژوورەکە و پرسیاریان کرد "تەمەنت چەندە؟" سەیری قژ و دەمیان کردین و بە پاسەوانەکەیان وت  "ئەمانە پاکیزەن وا نیە؟"  ئەویش وەک خاوەن دوکانێکی قۆنەرە کە شانازی بە شت و مەکەکانیەوە دەکات وتی "بەڵێ بە دڵنیاییەوە!"

نادیە موراد بە چیرۆکی دڵتەزێنی فڕاندنی و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەری و دواتر هەڵهاتنی و داواکردنی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا جیهانی سەرسامکرد، وەک نوێنەرێکی جینۆسایدی ئێزیدیەکان و بەرهەڵستی و ئازایەتی لە ڕووبەڕووبونەوەی زوڵم و زۆری تیرۆرستانی داعش بەرانبەری ئەمساڵ لەگەڵ دوو کەسی تردا بوون بە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.

نادیەی تەمەن ٢٥ ساڵان خەڵکی گوندی کۆچۆی ناوچەی شنگاالە، ئەو لە مانگی هەشتی ٢٠١٤ دا لەگەڵ خوشکەکانی دەستگیر دەکرێت و شەش برای و دایکی لەدەست دەدات. لە ساڵی ٢٠١٦دا بوو بە خاوەنی خەڵاتی ساخارۆڤی یەکێتی ئەوروپا بۆ مافی مرۆڤ و ئەمساڵیش لەگەڵ دکتۆر دێنیس موکوێگی کە دکتۆرێکی پسپۆڕی ژنانی وڵاتی کۆنگۆیە و لەگەڵ ژنانی قوربانی دەستدرێژی سێکسیدا ساڵانێکی زۆر کاری کردوە هەردوو بوون بە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی.

کورد ئەمساڵ دوو خەڵاتی جیهانی جیهانی بردەوە

لە ١/٨ی ئەمساڵدا کوڕە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆچەر بیرکار، بوو بە خاوەنی خەڵاتی فیڵدز لە بیرکاریدا کە کە بایەخدارترین خەڵاتی بیرکاری جیهانە و بە هاوتای خەڵاتی نۆبڵ لەو بوارەدا حساب دەکرێت.

کۆچەر کە خەڵکی گوندێکی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە دوای ئەوەی لە ڕێگای قاچاغەوە ڕوو دەکاتە بەریتانیا دواتر خوێندنی زانکۆ و دکتۆرا لە بیرکاریدا تەواو دەکات و لە زانکۆی کامبریج دەبێت بە مامۆستای زانکۆ. دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی فیڵدز، کۆچەر وتی: "من ئاواتەخوازم کە ئەم هەواڵە هیچ نەبێت بزەیەک بخاتە سەر لێوی ٤٠ ملیۆن کوردی جیهان."

دوای بەدەستهێنانی خەڵاتەکە خێزانەکەی کۆچەر لە گوندەکەیان کەوتنە هەڵپەڕكێ و لە میدیا لۆکاڵی و نێودەوڵەتیەکاندا هەواڵەکە دەنگی دایەوە.

لەیلا زانا، پاڵێوراوی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی

 

دوای ئەوەیربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏يبتسم‏‏ لە سەرەتای ساڵی نەوەتەکاندا لەیلا زانا لە شاری ئامەدی باکوری کوردستانەوە بوو بە دەنگێکی بەرز بۆ داکۆکیکردن لە مافی زیندانانی سیاسی کورد لە تورکیادا، خۆی ساڵی ١٩٩٤ دەستگیرکرا دوای ئەوەی لە پەرلەماندا سوێندی یاسایی بە کوردی خوارد و بە بڵاوکردنەوەی پرۆپاگەندا و پاڵپشتیکردنی پەکەکە  تۆمەتبارکرا.

لەیلا زانا دوو جار باس و خواستی پاڵاوتنی بۆ بەدەستخستنی خەڵاتی نۆبڵ بڵاوبویەوە کە دیارترینیان ساڵی ٢٠١٣بوو کاتێک یەکێکبوو لە ٢٥٩ پاڵێوراوەکەی بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەو ساڵە کە دیارترین پاڵێوراوەکان (مەلالە یوسفزای) و لەیلا زانا و (برادلی مانینگ)ی دەستگای ویکیلیکسبوون.

زانا دوای بەسەربردنی دە ساڵ لە زینداندا دوای ئازادکردنی بەردەوامبوو لە داکۆکیکردن لە مافی زیندانانی سیاسی و کوردانی باکور و چەندین جاری تر هەوڵی لە زینداننانی کراوە بە تۆمەتی پاڵپشتی کردنی پەکەکە و یەکێک لە بەناوبانگەکانی: "سێ سەرۆکەکەی کوردانی جیهان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بەرزانی و عەبدوڵا ئۆجەلانن" بەڵام هەوڵی دووبارە لەزینداننانەوەی سەرکەوتوو نەبوو.  لە ٢٠١١ دا دووبارە هەڵبژێردرایەوە و بوو بە ئەندام پەرلەمان.

ئەو لە ساڵی ١٩٩٥ دا لە لایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە خەڵاتی ساخارۆڤی پێبەخشرا بۆ مافی مرۆڤ و لە ٢٠٠٨دا لە لایەن وڵاتی ئیتاڵیاوە مافی هاوڵاتیبوونی فەخری پێدرا، ئەو چەندین دەیەیە

عەبدوڵا ئۆجالان، پاڵێوراو لە زیندانەوە

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏لقطة قريبة‏‏‏

لە ساڵی ٢٠١٣ دا هەڤاڵ کوێستانی، پەرلەمانتاری ئەوکاتی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، عەبدوڵا ئۆجالانی سەرکردەی بەندکراوی کورد پێشنیار دەکات بۆ لیژنەی پاڵاوتنی خەڵاتی نۆبڵ.

بە پێی وتەکانی کوێستانی، ئەو لە ٩/٤/٢٠١٤ دا وەڵامی دراوەتەوە بە نامەیەک و پێی ڕاگەیەندراوە کە ئەو کەسەی ئەو پێشنیاری کردوە زیادکراوە بۆ لیستی کەسە پاڵێوراوەکانی بۆ خەڵاتی ئەوساڵە.

هەڤاڵ کوێستانی لە داواکاریەکەیدا بۆ پاڵاوتنی عەبدوڵا ئۆجالان، ئەو سەرکردە کوردە بە نێڵسۆن ماندێلا دەچوێنێت و ڕایدەگەیەنێت کە لە ٢٠١٣دا سەردانی ئەفریقای باشوری کردوە تا ماندێلا ببینێت و پاڵپشتی ئەو بەدەستبهێنێت بۆ پاڵاوتنی ئۆجالان، بەڵام ماندێلا نەخۆش دەکەوێت و ناتوانێت بیبینێت.

دوای ئەوەی هەواڵی پێشنیاری پاڵاوتنی عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوبوەوە لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بڵاوکراوەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە لە ئیستەمبوڵەوە پەیوەندیان پێوە کراوە و پرسیار لە پاڵاوتنی عەبدوڵا ئۆجالان کراوە، لە بڵاوکراوەکەدا هاتوە: "ئێمە بە لایەنەکەی ئیستەنبوڵمان وت کە هەموو کەسێک ئازادە پاڵێوراوی خەڵاتەکە پێشنیاربکات بەڵام ئێمە هەرگیز پێیان ڕاناگەیەنین پێشنیارەکەیان قبوڵراوە یاخود نا."

ئەندام پەرلەمانێکی نەرویجی هێزەکانی پێشمەرگە پێشنیاردەکات

سەرەتای ئەمساڵ ئەندام پەرلەمانێکی نەرویجی بە ناوی هیمانشو گولاتی ڕایگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی پێشنیارکردوە بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ڕۆڵیان لە جەنگان دژی داعش کە "گەورەترین مێژووی مرۆڤایەتین".

هەرچەندە هێزی پێشمەرگە هێزێکی چەکدارە و پاڵاوتنی بۆ خەڵاتی ئاشتی زەحمەتە، ئەندام پەرلەمانە نەرویجیەکە دەڵێت: "بێ قوربانیەکانی پێشمەرگە لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ داعش ئێستا گەورەتر و بەهێزتر دەبوو."

بەڵام لیژنەی پاڵاوتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی هیچ وەڵامێکی بۆ پێشنیارەکە نەبووە.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏لقطة قريبة‏‏‏

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار