لە ساڵی داهاتووەوە پاسپۆرتى عيراقى بەهێز تر دەبێت

6 ساڵ لەمەوپێش



یاد قوربانی

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕیزبەندی پاسپۆرتەکانی جیهان کە تیایدا پاسپۆرتی عێراقی لە کۆتایی لیستەکەدابوو وەک خراپترین پاسپۆرتی جیهان، لە ئێستادا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایانگەیاندوە کە لە ساڵی داهاتوەوە ژمارەی ئەو وڵاتانەی هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن بێ وەرگرتنی ڤیزە سەردانی بکەن ڕوو لە زیادبوون دەکات. 

ئەحمەد مەحجوب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاندووە کە عێراق لەگەڵ چەند وڵاتێکدا وتوێژدەکات تا هاوڵاتیانی عێراق بتوانن بێ ڤیزە سەردانی وڵاتی زیاتر بکەن.

هەروەها ڕاشیگەیاندوە کە وت و وێژەکان باش بەڕێوە دەچن و لە سەرەتای ساڵی داهاتوەوە ئەو وڵاتانەی هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن بێ ڤیزە سەردانی بکەن زیاد دەکات. 

لە ئێستادا هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن بێ ڤیزە سەردانی تەنها 30 وڵات بکەن و وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت: "ڕیزبەندیەکە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەیە، وڵاتان لەسەر بنەمای ئاسایش و ئابوری بڕیار لەسەر ڤیزە پێدان و مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی بەرانبەرد دەدەن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار