که‌شناسى هه‌رێم: خۆڵبارین ناوچه‌کانى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێکى خۆڵبارین ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى گرتووه‌ته‌وه و له هه‌ندێک ناوچه مه‌وداى بینین که‌متر بووه له سه‌د مه‌تر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" شه‌پۆله‌که پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شارى دهۆک و ده‌وروبه‌ریى گرتووه‌ته‌وه و مه‌وداى بینینى بۆ 100 مه‌تر که‌مکردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ زیادبوونى خێرایى با".
ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارین و تۆزه، به‌شێکى له پارێزگاى هه‌ولێریشى گرتووه‌ته‌وه.
هاوکات، پێشبینیشى کرد، به‌هۆى کاریگه‌ریى ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه‌وه پێده‌چێت خۆڵبارین بگاته زۆربه‌ى ناوچه‌کانى هه‌رێم.
شاره‌زایانى بوارى که‌شناسى ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن دیارده‌ى خۆڵبارین و گۆڕ‌انى به په‌له له که‌ش و هه‌واى وه‌رزى پایزدا ئاسایى و هه‌موو ساڵێک ئه‌و حاڵه‌ته دووباره ده‌بێته‌وه.