داوای راگرتنی سزای له‌سێداره‌دانی زیندانیه‌كی تری كورد ده‌كرێت

6 ساڵ لەمەوپێش



کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێڤ داوای هەوڵی دەستبەجێی ڕاگرتنی حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی سیاسیی کوردی لە زیندانی ورمێ کرد.

ڕێکخراوەكه‌ داوا لە ڕێپۆرته‌ری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤی ئێران دەکات، کە هەوڵ بۆ ڕاگرتنی حوکمی لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان-ژنێڤ لەم نامەیەدا کە بۆ ڕێپۆرته‌ری تایبەتی مافی مرۆڤی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی ناردووە، خەجتی لەوە کردووەتەوە کە "کوردەکان هێشتا قوربانیانی سەرەکیی دەزگای له‌سێداره‌دانی حکوومەتی ئێرانن".

ڕۆژی دووشەممەی رابردوو، دیوانی باڵای وڵات حوکمی له‌سێداره‌دانی هیدایەت عەبدوڵلاپوور زیندانی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری شنۆی، پشتڕاست کردەوە.

ساڵی ڕابردوو، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور کوڕی ئەبووبەکر زیندانیی سیاسیی کورد، بۆ دووهەمین جار لە دادگای ئینقلابی شاری ورمێ دادگایی کرا؛ دادگا ناوبراوی بە تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" دووبارە بە سزای له‌سێداره‌دان مەحکووم کرد.
place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار