بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی کۆچی دواییکرد

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیێنێت، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکەیدا، بەرێوەبەری پێشووی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی عەمید نەریمان عەزیز فەقێ محەممەد، کۆچی دواییکرد.

بەپێی راگەیێندراوەکەی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی، کاژێر 09:00 سەرلەبەیانی رۆژی هەینی تەرمەکەی لە مزگەوتی بەهەشتەوە بەرەو گردی سەیوان بەڕێدەکرێت و پرسەکەی لە مزگەوتی (عومەری کوڕی خەتاب) دەبێت.

 دەقی راگەیەندراوەكەی هاتوچۆی سلێمانی 
ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشێکەیدا بەرێوەبەری پێشوی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی (عمید  نەریمان عزیز فەقێ محمد ) کۆچی دوای کرد 

لە ئێستادا ئامادەکاریەکانی بە خاک سپاردنی دەستی پێکردوە و سبەی کاتژمێر ٠٩:٠٠ ی بەیانی لە مزگەوتی بەهەشتەوە بەرە و گردی سەیوان بەرێدەکرێت و پرسەکەی لە مزگەوتی (عومەری کوری خگاب) دەبێت.

بەناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم ئەفسەران و کارمەندان وفەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پاریزگای سلێمانیەوە پرسەو هاوخەمیمان بە خێزان و بنەماڵە و هاوڕێ و خۆشەویستانی دەگەیەنین داواکارین لە یەزدان کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات 
راگەیاندن و پەیوەندیەکانی هاتوچۆی سلێمانی 
۱۲/۱۰/۲۰۱۸

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار