وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وتارى ئه‌مڕۆ هه‌ینى بۆ مامۆستایانى ئاینى دیارى کرد

2018-10-12 07:22:21



هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى داواى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌ له‌مامۆستایانى ئاینى ده‌کات.

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى داواى کردووه‌ مامۆستایانى ئایینى وتاره‌که‌یان ته‌رخان بکه‌ن بۆ "دروست کردنى قوتابخانه‌ و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ى بۆ ڕۆڵه‌کانى دواڕۆژ” وه‌ک کارێکی، که‌ خێره‌که‌ى نه‌بڕاوه‌یه‌.

هه‌روه‌ها داواش له‌ مامۆستایانى ئایینى ده‌کات "هاونیشتمانیان هان بده‌ن به‌تایبه‌تى خێرخوازان بۆ هه‌ڵمه‌تى دروست کردنى قوتابخانه‌ و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌یان".
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار