به‌وێنه: چه‌ند هاوڵاتیه‌ك ده‌كه‌ونه ناعورێكه‌وه‌و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن
6 ساڵ لەمەوپێش
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند ته‌رمی سێ هاوڵاتیان له‌ناو ناعورێكی ئاو له ناحیه‌ی مه‌یدان ده‌رهێناوه دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كاركردندا كه‌وتنه ناو ناعوره‌كه‌وه.
پۆلویس ده‌ڵێت بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەگوندی حەسار سەربە ناحییەی مەیدان لەکاتێکدا بەحەفارە سەرقاڵی هەڵکەندنی ناعوری ئاوبوون زیاتر لە (10) مەتر ناعورەکەیان قوڵ کردوەو خۆیان لەنێویدا بوون لەپڕ لێواری ناعورەکە دەڕوخێک بەسەریاندا لەئێستادا شۆفێری حەفارەکە ڕزگاری بووە و سێ هاوڵاتی 10مەتر خاک بەسەریاندا کەوتووە.
پۆلیس ده‌شڵێت دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ئەوسێ هاوڵاتیە دەرهێنرا و بەمەبەستی پشکنین هێنرانە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار.
ئەو سێ هاوڵاتیە بەناوەکانی (عدنان عبدلرحمان ڕەشید )لەدایکبووی 1971 (علی محمود حسین )لەدایکبووی 1972 ( خالد محمود حسین )لەدایکبووی 1976 هەرسێکیان دانیشتووی قەزای کەلارن و دوانیان بران.
.