توركیا قهشه برۆنسن ئازاد دهكات
6 ساڵ لەمەوپێش
دادگای توركیا ئهمڕۆ ههینی ئەندرۆبرانسۆن قەشە ئەمریكییەكەی ئازادكرد و سزای زۆرە ملێی لەسەر هەڵگرت.
دوای كودهتاكهی تهمووزی توركیا دادگای ئهو وڵاته سزای سێ ساڵ و 45 رۆژی بۆ قەشە ئەمریكییەكە دەردەكرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو ماوەیەی لە زیندان تەواوكردووە، ئازادكرا.
دوای ئەوەی پیاوی ئایینی بهڕهگهز ئهمریكی، ئاندریو كرایگ برونسۆن کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی ''تاوان و سیخوریکردن'' بە ناوی رێکخراوی پەکەکە و خزمهتی سهر به فهتحوڵا گولهن، سزای زیندانی سێ ساڵ و یەک مانگ و ١٥ رۆژی بەسەردا سەپێنرا، پارێزەری ناوبراو، ئیسماعیل جەم ھالاڤورت رایگەیاند، بۆ ئەوەی مەرجی چاودێری دادوەری لەسەر بریکاردارەکەی ھەڵبگیرێت پێویستە یەک دوو مامەڵە بکرێت و لە دوای لێکردنەوەی کەلەپچەی ئەلیکترۆنی، برونسۆن دەتوانێت بچێتە دەرەوەی وڵات.
ھالاڤورت وتی "بریکاردارەکەم دەچێتە دەرەوەی وڵات، یەک دوو مامەڵە ماوە بۆ ئەوەی مەرجی چاودێری دادوەری لەسەر ھەڵبگیرێت. زۆر ناخایەنێت".
ھالاڤورت جەختیشی لەوە کردەوە کە برونسۆن تورکیای خۆشدەوێت، بەڵام لەدوای ئەم رۆژەوە بەھۆی نیگەرانی ئەمنی دەیەوێت بچێتە دەرەوەی وڵات. راشیگەیاند کە بەرپرسانی ئەمریکا کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی رێککارەکانی چوونە دەرەوەی برۆنسۆن لە تورکیا.