دەرهێنەرە قەدەغەکراوەکەی ئێران بانگهێشتی فیستیڤاڵی کان دەکرێت

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەرهێنەری فیلمی ئێرانی، جافەر پەناهی، وەڵامی داوەتنامەکەی (فێستیڤاڵی کان) دەداتەوە و ڕایگەیاند کە ئەوە ئاماژەیەکە بۆ زیندووی سینەمای سەربەخۆی ئێرانی دوای هەموو هەڕەشەکان.

لە نامەیەکیدا پەناهی کە لە ڕێگای ئاژانسی هەواڵی کاری ئێرانی بڵاویکردۆتەوە دەڵێت "ئەمە یەکەمین جارە لە مێژووی ئێراندا دوو فیلم بۆ فێستیڤاڵی کان ڕکابەری دەکەن، ئەوە مانای ئەوەیە کە سینەمای ئێران هێشتا زیندوە".

"بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە ئەوانە دڵخۆش ناکات کە حەز بە سەیرکردنی مردنی سەربەخۆی سینەمای ئێران دەکەن لە ژێر فشار و هەڕەشە"  پەناهی نووسیویەتی.

پەناهی دوای ئەوەی پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٠٩ی ئێرانی کرد، دەرهێنانی فیلمی لێ قەدەغەکرا، بەو هۆیەوە ووڵاتی ئێرانی بەجێهێشت.

 فیلمی "تەکسی" لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە و خەڵاتی وورچی ئاڵتوونی بەرلینی بردەوە و فیلمە نوێکەی بە ناوی” سێ ڕوو” یەکێکە لەو ١٧ فیلمەی ڕکابەری دەکات بۆ بردنەوەی خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی کان.

 فیلمی (سێ ڕوو)ی، جافەر پەناهی، رکابەری فێستیڤاڵی کان دەکات

پەناهی لە نامەکەی ئەوەشی نووسیوە کە فشار و ڕێگری حکوومەتی ئێران ئەو ناوەستێنن ئەو هەر بەردەوام دەبێت، بەڵام گەورەترین هیوای ئەوەیە کە فیلمەکانی لە ئێران نمایش بکرێن هەتا ئەگەر لە سینەمایەکی زۆر دوور دەستی ئەو ووڵاتە بێت.

بڕیارە هەشتی مانگی پێنج فێستیڤاڵی کان لە شاری کانی ووڵاتی فەڕەنسا دەست پێبکات و تاکو ١٩ هەمان مانگ بەردەوام بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار