نێچیرڤان بارزانى: به‌غدا پاره‌ى تر بۆ کوردستان ده‌نێرێت
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى.
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا هیچ کێشه‌یه‌ک له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێردا نیه‌و به‌غدا پابه‌نده به‌ناردنى پاره‌ى تر بۆ هه‌رێمى کوردستان، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات، له‌م کاته‌دا هیچ وه‌فدێکى هه‌رێم ناچێته به‌غدا.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسى دا که هه‌فتانه سازى ده‌کات رایگه‌یاند "حکومه‌تى ناوه‌ندى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و بڕه پاره‌یه‌ى که بڕیاڕوایه مانگانه بۆ هه‌رێمى کوردستانى بنێرێت"
جه‌ختیشى کرده‌وه "هیچ کێشه‌یه‌ک له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا دا نیه‌و حکومه‌تى ناوه‌ندیش پابه‌نده به‌ناردنى پاره‌ى تر بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم"
هه‌ر له کۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌که‌دا، وتیشى "رێگه به پارتى نه‌دراوه له‌ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بکات و بنکه‌کانى خۆى بکاته‌وه"
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ى باره‌گاى لیسته عه‌ره‌بیه‌کانیش له کوردستان که به‌مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن کراونه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد، شتێکى ئاساییه‌و ئه‌و شته نیگه‌رانى ناکات.
نێچیرڤان بارزانى له‌باره‌ى کێشه‌ى زه‌وى و خانووه بێ تاپۆکان و زیاده‌ڕه‌وییه‌وه وتى"له ئێستادا پرۆژه یاسایه‌کمان ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان کردووه‌و چاوه‌ڕوانین په‌ڕله‌مان په‌سه‌ندى بکات، ئه‌و پرۆژه یاسایه چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشانه ده‌کات"