هاوڵاتی ورده‌کاریى گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی گۆڕان بڵاوده‌کاته‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

ئهندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنهوهى گۆڕان ئاماژه بهوه دهدات کۆنفرانسى نیشتمانى ئهنجامدهدرێت و ههموو ئۆرگانهکان دهگرێتهوهو لێکۆڵینهوه لهکهمبونهوهى دهنگهکانى گۆڕانیش دهکهن.

ئاراس وهلى، ئهندامى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت»گۆڕانکارى دهکرێت و  ماوهیهکى تر بزوتنهوهى گۆڕان کۆنفرانسى نیشتمانى دهبهستێت و  ههموو ئۆرگانهکانى گۆڕان رێکدهخهینهوه و دیراسهى دهنگهکانمان دهکهین که بۆ کهمى کردووه«.

بهپێى بهدواداچونهکانى هاوڵاتی، بزوتنهوهى گۆڕان له رێکخهرى گشتیی و خانهى راپهڕاندن و جڤاتى گشتى و جڤاتى نیشتمانى گۆڕانکارى ئهنجامدهدات تا ئاستى خوارهوهى رێکخستنهکانى که به رایهڵه ناودهبرێت و زۆربهى باژێروانهکانیش گۆڕانکارى تێدا دهکرێت بهتایبهت ئهو ناوچانهى کهزۆرترین دهنگى گۆڕان کهمى کردووه له ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستاندا.

لهدرێژهى ئهو گۆڕانکاریانهدا چهند ئهندامێکى خانهى راپهراندن ئامادهییان دهربڕیوه دهستبهردارى خانهى راپهراندن ببن که بریتین له(محهمهد تۆفیق رهحیم، جهلال جهوههر، جهمال محهمهد) بۆ ئهوهى گهنجهکانى ناو گۆڕان بچنه شوێنهکانیان.

هاوکات، ئهوهش باسکراوه که رێکخهرى گشتى دهستلهکاربکێشێتهوهو کهسێکى تر بچێته شوێنهکهى.

چهند بۆچونێک لهناو گۆڕاندا درووستبووه که پێیانوایه ئهم خۆرێکخستهوهیه بۆ دورخستنهوهى دهنگه ناڕازییهکانی ناو بزوتنهوهکه بێت.

ئهم ههنگاوانهى گۆڕان دواى پاشهکشهى دێت لهههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستاندا دهیهوێت لهم رێگهیهوه جارێکى تر خۆى نوێ بکاتهوه.

دانا عهبدولکهریم، ئهندامى ژورى حکومهت و پهرلهمان لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «بهپێى دهستور گۆڕانکارى دهکهین، ههڵبژاردنه ناوخۆییهکان ئهنجام دهدرێت له نزیکترین دهرفهتدا کۆنفرانسى نیشتمانى دهبهستین و رێکارهکانى خۆڕێکخستهوه ئهنجام دهدهین».

ناوبراو ئاماژهى بهوهکرد، ژوورى ههڵبژاردنى گۆڕان ئامادهکارییهکان دهکات، بهڵام پاش کۆتایى هاتنى دهرئهنجامهکانى ههڵبژاردن ناکرێت به دوو بابهتهوه سهرقاڵ بێت.

وتیشى «لهگهڵ تهواوبونى بابهتى ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان و دهرئهنجامهکان کۆتایى، ئهوکاته بهماوهیهکى کهم ههرکاتێک ژورى ههڵبژاردن ئامادهکارى تهواو کرد ههڵبژاردنى ناوخۆیى دهستپێدهکهین».

دهربارهى ئهوانهى زویر بوون لهگۆڕان یان رهخنه له ئهداى بهڕێوهبردنى بزوتنهوهکه دهگرن، ئهو ئهندامهى ژورى حکومهت و پهرلهمان وتى «دوو جۆر زویر ههیه که بهشێکیان داواکارییهکانیان لهسهر حهقه و ئهمانه دهکرێت قسهیان لهگهڵ بکرێت».

ههروهها وتى «بهڵام  مهجموعهیهن  ههیه بهرژهوهندى خۆیان دهخوێننهوه، ئهگهر داواکاری یا کێشهکان دهکهنه رهخنهو لهفهیسبوک بڵاویدهکهنهوه و گۆڕان لهفهیسبوکهوه ههڵناسێتهوه، بهڕاستى ئهمانه زویر نین و پۆپۆلیستین، دهیانهوێت لهسهر حسابى گۆڕان ناوو ناوبانگى خۆیان گهوره بکهن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار