ساڵێکه‌ که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت

6 ساڵ لەمەوپێش



سهروهر خهلیل

کۆبوونهوهکانی یهکێتی بۆ کاراکردنهوهی ئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک و دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ ئهو شاره بهردهوامن و لهسهر ئاستی کهرکوک و عێراقیش ژمارهیهک کۆبوونهوهیان لهگهڵ  لایهنهکانی تر ئهنجامداوه.

ئامانجى یهکێتى له ههوڵهکانى، کاراکردنهوهى ئهنجومهنى پارێزگاى کهرکوک و دواتر یهکلایکردنهوهى پۆستهکانى ئهو شارهیه بهتایبهتى پۆستى پارێزگار، که یهکێتى به پشکى خۆى دهزانێت.

یاسین عیزهدین، جێگری لێپرسراوی مهڵبهندی یهکێتی لهکهرکوک، جهخت لهوه دهکاتهوه که لهکۆبوونهوهی شاندی یهکێتی لهبهغدا لهگهڵ لایهنهکان ئهوهیان بۆ دهرکهوتووه که تورکمان و عهرهب هاوڕان لهسهر ئهکتیڤکردنهوهی ئهنجومهن و دابهشکردنی پۆسته باڵاکانی شارهکه لهنێوان پێکهاتهکانی کورد و تورکمان و عهرهب.

بهوتهی یاسین گفتوگۆکان بهو ئاڕاستهیهن که پارێزگار بۆ کورد و سهرۆکی ئهنجومهن بۆ تورکمان و جێگری پارێزگار بۆ عهرهب بێت، ئهو دهڵێت «هیچ کێشهیهک لهڕووی دابهشکردنی ئهو سێ پۆستهوه نییه، بهڵام چاوهڕاونن ههموو لایهنهکان رێککهوتنی لهسهر بکهن، چونکه تورکمانی شیعهو تورکمانی سوننه لهناو خۆیاندا کۆک نین، ماوهتهوه لهم یهک دوو رۆژه گفتوگۆ بکهن، لهوانهیه بهم نزیکانه بگهنه چارهسهر».

دوێنێ سێشهممه یهکێتی پێشنیارێکی خسته بهردهم لایهنه تورکمانی و عهرهبییهکان بۆ دانانی جهمال مهولود بهسهرۆکی ئهنجومهن و دواتر دانانی پارێزگارێکی نوێ بۆ شارهکه، بهڵام لایهنی تورکمانی ئهو پێشنیارهى ڕهتکردووهتهوه.

بهرپرسهکهی یهکێتی باس لهوه دهکات تهواوی لایهنه ناوخۆییهکانی کهرکوک (جگه لهپارتی) بهشدارن لهگفتوگۆکان، «ئێمه بهردهوام داوامان لهبرادهرانی پارتی کردووه بگهڕێنهوه پۆستهکانیان و پشتگیریان دهکهین بهههموو شێوهیهک، بهڵام نایانهوێت بێنهوه«.

وتیشى «ئێمه لهبرادهرانی پارتی بێئومێد بووین، چونکه نایانهوێت دۆخی کهرکوک ئاسایی ببێتهوهو  رێگری لهبهردهم ههژموونی تهعریب بکرێت، ئهگهر پارێزگار کههاوکات سهرۆک لیژنهی ئهمنییه کورد نهبێت ئهوه رێگری لهو تهعریبه ناکرێت».

لهدواى ڕووداوهکانى 16ى ئۆکتۆبهرى ساڵى ڕابردووهوه، ئهندامانى پارتى له ئهنجومهن و بهرپرسهکانى ئهو حزبه نهگهڕاونهتهوه سنورى  کهرکوک و یهکێتیش بهوه تۆمهتباردهکهن که دهیهوێت لهڕێگهى «رێککهوتنى ژێر بهژێرهوه«، پۆستهکانى کهرکوک دابهشبکات.

یاسین عیزهدین لهبارهی ئهگهری شۆڕکردنهوهی رێککهوتنهکه بۆ پۆستهکانی تری شارهکه دهڵێت «ئهو پۆستانه نابنه کێشه، ئهگهر رێککهوتن لهسهر ئهو سێ پۆسته سیادییه کرا، ئهوه رێککهوتن لهسهر پۆستهکانی تریش دهکرێت بۆ ئهوهی کهرکوک بگهڕێتهوه دۆخی پێش 2014».

وتیشى «بهپێی ئهو ههنگاوانهی نراون، لهوانهیه لهم نزیکانه جێگیر بێت، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا گومانم ههیهو پێموایه ئهگهری ئهوه ههیه وڵاتانی ههرێمایهتی و بهتایبهتی تورکیا دهستی تێوهربدهن و ئهو رێککهوتنه ههڵبوهشێننهوه«.

لهئێستادا تورکمانهکان داوای یهکلاکردنهوهی پۆستی سهرۆکی ئهنجومهنیان کردووه وهک سهرهتا، بهڵام یهکێتى دهڵێت پێویسته پۆستی پارێزگارو سهرۆکی ئهنجومهن و جێگری پارێزگار بهیهک پاکێج بێت دهنگی لهسهر بدرێت و جیانهکرێتهوه.

ئازاد جهباری، ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک لهسهر لیستی یهکێتی وتى «تورکمان و عهرهب ههر رۆژهو قسهیهک دهکهن، رۆژێک دهڵێن باشهو رۆژێکی تر نایهنه پێشهوه، ئهوانیش لهشوێنی ترهوه ئاڕاسته دهکرێن».

هیواشى خواست، ئهندامانی پارتی لهئهنجومهن بگهڕێنهوه، «ئێمه ئیشمان بهگهڕانهوهی ئهندامانی ئهنجومهنه لهسهر لیستی پارتی، چونکه بهگهڕانهوهی ئهوان ئێمهی کورد دهبینه 26 ئهندام و زۆرینه پێکدههێنین و دهتوانین بڕیار بدهین».

ئهندامێکى ئهنجومهنى پارێزگا لهپێکهاتهی عهرهب رهتیدهکاتهوه پێکهاتهکان لهناوخۆیان رێککهوتبن، جهخت لهوهش دهکاتهوه که ناکۆکی نێوان پێکهاتهکان زیاتر لهسهر پرسی دابهشکردنی تهواوی پۆستهکانی شارهکهیه نهک پۆستی پارێزگارو سهرۆکی ئهنجومهن و جێگری پارێزگار.

مهعن محهمهد به هاوڵاتی وت «ئێمه لهگهڵ پێشنیارهکهی یهکێتی هاوڕاین بۆ کاراکردنهوهی ئهنجومهن و دانانی بهتهمهنترین ئهندامی ئهنجومهن بۆ بهڕێوهبردنی دانیشتنهکانی ئهنجومهن، بهڵام تائێستا ناکۆکی نێوان پێکهاتهکان لهسهر چۆنێتی  رێژهی دابهشکردنی پۆستهکانه«.

ههریهک لهپێکهاتهی عهرهب و تورکمان داوای رێژهی 32% بۆ ههر پێکهاتهیهک دهکهن و لایهنی کوردیش داوای 50%ی پۆستهکان بۆ خۆی دهکات.

ئهندامه عهرهبهکهی ئهنجومهن دهڵێت «پێکهاتهکان تائێستا رێک نهکهوتووین، بهڵام ئهگهر ئێمه لهسهر دابهشکردنی پۆسته باڵاکانی تر رێککهوتین ئهوه راستهوخۆ پۆستی پارێزگار و سهرۆکی ئهنجومهنی و جێگری پارێزگاریش یهکلایی دهبێتهوه«.

جیا لهکورد و عهرهب، لایهنی تورکمانی بۆچوونی تایبهت بهخۆی ههیه و پێشنیاری ههردوو لایهنی عهرهبی بۆ چۆنێتی کاراکردنهوهی ئهنجومهن رهتدهکاتهوه، تورکمانهکان لهجیاتی دانانی بهتهمهنترین ئهندام بۆ سهرۆکایهتیکردنی ئهنجومهن داوای لهکارلادانی رێبوار تاڵهبانی و ههڵبژاردنی کهسێکی تر بۆ پۆستی جێگری سهرۆکی ئهنجومهن دهکات، که دواتر ئهو کهسه بهوهکالهت دهبێته سهرۆکی ئهنجومهنهکه.

قاسم حهمزه بهیاتی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگا لهکوتلهی تورکمانی، جهخت لهوه دهکاتهوه که لهناو ئهنجومهندا هیچ رێککهوتنێک نهکراوه لهسهر پۆستی پارێزگار و پۆستهکانی تر «لهسهر ئاستی ئهنجومهن هیچ گفتوگۆیهک لهسهر ئهوه نهکراوه پۆستی پارێزگار بدرێته کورد، ئهگهر لایهنێکی تر لهبهغدا ئهو کارهی کردبێت ئهوه پێویسته ئهو لایهنه وهڵام بداتهوه، بهڵام پێموانییه گفتوگۆکان بهو ئاسته بن».

 ئهو دهڵێت «ئهگهر لهسهرهتای وازهێنانی حهسهن تۆران و چوونی بۆ پهرلهمان کوردهکان رێککهوتنی پێشووی نێوان پێکهاتهکانیان جێبهجێ بکردایه و پۆستی سهرۆکی ئهنجومهنیان بدایهتهوه تورکمان ئێستا دۆخهکه ئاسانتر دهبوو».

پارتی دیموکراتى کوردستان تا ئێستا نهگهڕاوهتهوه بۆ کهرکوک و دهڵێت ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک و گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی کورد بۆ کەرکوک بەشێکە لەداواکارییەکانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق.

عەدنان کەرکوکی وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک- گەرمیانی پارتی بەهاوڵاتی وت «ئێمە ئاگاداری هەوڵەکانی یەکێتین  بۆ دانانی پارێزگاری کەرکوک و لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و لەسەر ئاستی کەرکوکیش قسە لەسەر ئەم بابەتە کراوە و چەند دانیشتنیکیش ئەنجامدراوە، ئێمە لەگەڵ یەکڕیزی و پێکهاتنی نێوان لایەنە کوردییەکانی کەرکوکین بۆ ئەوەی بتوانین رووبەڕووی ئەو شاڵاوە ببینەوە کە رووبەڕووی کەرکوک بووەتەوە».

ئەو دەڵێت «ئێمە ئەگەر پارێزگارێک دابنێین ئەو پارێزگارە چ دەسەڵاتێکی دەبێت، ئێمە لەگەڵ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاین زەو مەرجەی کارا بێت نەک تەنها بەڕوکەش بێت، داخوازی کورد لەکەرکوک تەنها پارێزگار نییە، بەڵکو داخوازی کورد ناسنامەی ئەو شارەیە، ئەوەی یەکێتی دەیکات بۆ رازیکردنی برادەرێکی خۆیانە».

ئەو نەیشاردەوە کە حزبەکەی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوکی کردووە، وتى «پارتی گرنگی بەپۆست نادات، بەڵام ئێمەش خەڵکی ئەم وڵاتەین، ئەوە ساڵەهای ساڵە ئەو پۆستە لای ئەو برادەرانەیە، ئێ دە کاکە با چوار ساڵێکیش بێتە لای ئێمە، لەگەڵ ئەوەشدا وتوومانە با رێککەوتن بکەین لەسەر پارێزگارێک بکەین بۆ کەرکوک، جا چ پارتی بێ یان یەکێتی یان بێ لایەن، ئێمەش مافی خۆمانە داوا بکەین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار