میدياى ئه‌مریکا: جێبه‌جێکارى تاوانى کوشتنى خاشقچى ئاشکرابوو
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ 17ى تشرینى یه‌که‌مى 2018 چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار به (سى ئێن ئێن)ى ئه‌مریکییان راگه‌یاندوه که ئه‌فسه‌رێکى پله‌باڵاى ده‌زگاى هه‌واڵگرى گشتى سعودیه پیلانداڕێژه‌ر و ئه‌نجامده‌رى تاوانى کوشتنى خاشقچى بووه.
یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کان وتویه‌تى که ئه‌فسه‌ره پله‌باڵاکه نزیک بووه له فه‌رمانگه‌ى ناوخۆى سه‌ربه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینى سعودیه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شنه‌داوه که محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئاگادارى تاوانه‌که بووه یان نا، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند که جێنشینى سعودیه ره‌تیکردوه‌ته‌وه زانیارى هه‌بووبێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که له کونسڵخانه‌که‌ى سعودیه له ئیستانبوڵ روویداوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کى دیکه ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که ئه‌فسه‌ره پله باڵاکه تیمه‌که‌ى کۆکردۆته‌وه و ناردونى بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ خاشقچیدا، گومانیان هه‌بووه له بوونى په‌یوه‌ندى له‌نێوان خاشقچى و قه‌ته‌ڕدا، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته پێنه‌بووه.
هاوکات، سه‌رچاوه‌ى سێیه‌میش ئه‌وه‌ى باسکردووه" ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى تاوانه‌که‌ى ئه‌نجامداوه، راستگۆ نه‌بووه له‌گه‌ڵ ریازدا، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى سعودیه و به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته تا دواى چه‌ند رۆژێک زانیاری‌یان له‌سه‌ر تاوانه‌که نه‌بووه".
دوێنێش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا و مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایانگه‌یاند که محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینى سعودیه پێیوتوون، لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌که‌دا ده‌ستیپێکردوه و به‌مزوانه ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌رده‌که‌وێت، تره‌مپ هێماى بۆ ئه‌وه‌کردووه گفتوگۆکانى نێوان ئه‌مریکا و سعودیه ئه‌نجامى باشى هه‌بووه.