سبه‌ینێ موچه‌ى 12 وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌ش ده‌کرێت
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى داراى و ئابورى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌ته‌کانى کشتوکاڵ و پلاندانان و شاره‌وانى و گواستنه‌وه موچه‌یى مانگى ته‌موز وه‌رده‌گرن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌کان.
سه‌رچاوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بۆ سایتى هاوڵاتى وتیشى" سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه هه‌ر یه‌که له دیوانى چاودێرى دارایى و ده‌سته‌کانى وه‌به‌رهێنان و ژینگه و ده‌ستپاکى و ناوچه کوردستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و مافى مرۆڤ و کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌زگاى مین دابه‌ش ده‌کرێت".
هاوکات، ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که حکومه‌تى عێراق رۆژى 14ى تشرینى یه‌که‌م برى 317 ملیار دیناره‌که‌ى ناردووه بۆ هه‌رێمى کوردستان.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار