ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید: بەغداو هەولێر رێکبکەون مووچەی بێ پاشەکەوت دەدرێت

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: ئارا ئیبراهیم

ئهحمهدى حاجى رهشید، ئهندامى لیژنهى دارایى پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت حکومهتى ههرێم بۆ ساڵى ئاینده ئهگهر رێکهوتن لهنێوان حکومهتى ههرێم و عێراق بکرێت و 10 ترلیۆن دینار بدرێته ههرێم بهشى موچهى تهواوى فهرمانبهران دهکات بهبێ پاشکهوت.

ئهحمهدى حاجى رهشید، لەم چاوپێکەوتنەی هاوڵاتی-دا ئاماژە بەوەشدەکات کەدەتوانرێت مووچەی پێشمەرگە بخرێتە سەر وەزارەتی بەرگری عێراق و کاتی خۆیشی هەوڵدراوە.

وتیشی «لهدوو سهرکردهى یهکێتی بیستووه کاتى خۆى فوئاد مهعسوم قهناعهتى بهمالکى کردووه کهئهوکات سهرۆک وهزیرانى عێراق بووه که 80 ههزار پێشمهرگه بۆ کورد بنوسێت، دواتر مام جهلال تهلهفونى بۆ مالکى کردووهو ئهو ژمارهیهى پێ زیادکردووه بۆ 90 ههزار».

 

هاوڵاتی: حکومهتى ئێستاى عێراق کاربهڕێکهره، دهتوانێت پرۆژهى بودجه ئامادەبکات و بینێرێته ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق؟

ئهحمهد حاجى رهشید: پڕۆژه یاساى بودجه بهفهرمى نهگهیشتۆته پهرلهمان، ئهوهى که گهیشتووه دهستى من بهشێوهى نافهرمى نوسخهیهکه لهوهزارهتى داراییهوه نێردراوه بۆ ئهنجومهنى وهزیرانى عێراق و دیاره کۆمهڵێک گۆڕانکارى تێدا دهکرێت ئنجا دهبێته پڕۆژهیاسا.

ئیشکالیهتێک ههیه لهسهر ئهوهى ئهم حکومهته که کاربهڕێکهره بۆیه ناتوانێت بڕیارى ستراتیژى بدات، پرۆژه بودجه کهسێک ئامادهى دهکات بۆ ئهوهى خۆى پهیوهست بێت پێوهى لهبهرانبهر پهرلهماندا، دواى ئهوهى حکومهتى نوێ پێکدێت، ئهو حکومهته نوێیه دهتوانێت بڵێت مولزهم نییم بهو پرۆژه یاسایهوه بۆیه ناتوانین وهک پهرلهمان لێپێچینهوه لهسهر کهموکوڕییهکان لهحکومهتى نوێ بکهین ئهگهر بێت و حکومهتى کاربهڕێکهر رهوانهى پهرلهمانى بکات.

حکومهتهکهى عادل عهبدولمههدى دواى پێکهێنانى دهتوانێت لهئهنجومهنى وهزیرانى عێراق موناقهشهى پرۆژهى بودجه بکهن و ئهوان بینێرنه پهرلهمان،  قهناعهتم وایه دوا دهخرێت تا ئهوکاتهى حکومهتى نوێ پێکدێت.

هاوڵاتی: ئهو نوسخهیهى که لاى تۆ بووهو بهشێکیت بڵاوکردهوه، پێتوایه ئهوهى بۆ کورد دانراوه پشکێکى کهمهو بهشى پێداویستیهکانى ناکات؟

ئهحمهد حاجى رهشید: رێژهى بودجهى ههرێمى کوردستان به لهسهدا 12.67 دهکاته 8 ترلیۆن و 970 ملیار دینارو 467 ملیۆن دینار.

ئهمه ئهگهر ههندێ گۆڕانکارى تێدابکرێت و پشکى ههرێم بگهیهندرێته 10 ترلیۆن دینار، ئهوا موافق دهبێت لهگهڵ ئهو مهرجهى سندوقى قهرزى نێودهوڵهتى که له 2017 گفتوگۆ لهسهر پرۆژهى ساڵى 2018 دهکراو لهگهڵ سندوقى قهرزى نێودهوڵهتى دانیشتین ئهوان دهیانوت  ههرێمى کوردستان ئهگهر پشکهکهى بکرێته 10 ترلیۆن دینار ئهوا بهشى خهرجییهکانى ههرێمى کوردستان دهکات، دیاره ئهوانیش ئهو ژمارهیهیان لهلایهن حکومهتى ههرێمى کوردستانهوه پێوتراوه.

نامهیهکم ئامادهکردووه بینێرم بۆ دەزگای مهرکهزى ئامارى عێراق که له راپۆرتێکدا باسى دانیشتوانى عێراقى کردووه و ئهوهى خستۆتهڕوو کهژمارهى دانیشتوانى ههرێمى کوردستان کهپارێزگاى ( سلێمانى، ههولێر، دهۆک) دهکات لهسهدا 15ى دانیشتوانى عێراق پێکدههێنن، ئهگهر پشکى ههرێم له لهسهدا 12.67 بکرێته لهسهدا 15، ئهوا پشکى ههرێم دهگاته 10 ترلیۆن دینار.

هاوڵاتی: لایهنه سیاسییهکان وهفد دهنێرن بۆ گفتوگۆ لهسهر پۆستهکانى بهغدا، ئایا ناکرێت پێکهوه وهک یهک تیم گفتوگۆبکهن  لهسهر بابهته نیشتمانیهکان؟

ئهحمهد حاجى رهشید: لهڕاستیدا ههر ئهوه باشه بهیهک تیم بچینه بهغداو گفتوگۆ و دانوستان بکهین، بهڵام ئایا پارتى و یهکێتى ئامادهن واز لهئیمتیازات بهێنن بۆ ئهوهى بابهته نیشتمانییهکان موناقهشه بکهین.

 پارتى و یهکێتى بهبهردهوام وهفدى مهکتهبى سیاسیان لهبهغدا بووه بۆ پۆستى سهرۆک کۆمارو جێگرى دووهمى سهرۆکى پهرلهمان و پارێزگارى کهرکوک، وهفدهکانى بهغداش دهچنه ههولێرو سلێمانى بۆ دابهشکردنى پۆستهکان.

پارتى و یهکێتى ناتوانن لهبهغدا تهنها بابهته نیشتمانییهکان موناقهشه بکهن، بۆیه ئهو لهدهستدانى متمانهیه بۆته هۆى ئهوهى که کورد نهتوانێت به یهک تیم دانوستان بکات.

هاوڵاتی: پشکى پێشمهرگه لهپرۆژهى بودجهى 2019دا 444 ملیار دیناره، ناتوانن زیادى بکهن وهک ئهوهى بۆ حهشدى شهعبى دیاریکراوه؟

ئهحمهد حاجى رهشید: کاتى خۆى موناقهشهیهکى تهفسیلم له لیژنهى دارایى لهگهڵ کهسى دووهمى حهشدى شهعدى کرد کهئهوان 122 ههزار چهکداریان بۆ نوسرابوو، بهحزورى ئهندامه کوردهکانى ناو لیژنهکه، ئهو ئیقرارى کرد کورد سهد ههزار پێشمهرگه کهمترى بۆ نهنوسرێت،  بهڵام برادهرهکانى پارتى رازى نهبوون، تا پهرلهمانتارێکیان که شاخهوان دهلۆیى بوو وتى قهناعهتم بهو ژمارهیه ههیه.

له دوو سهرکردهى یهکێتیم بیستووه کاتى خۆى فوئاد مهعسوم قهناعهتى بهمالکى کردووه کهئهوکات سهرۆک وهزیرانى عێراق بووه که 80 ههزار پێشمهرگه بۆ کورد بنوسێت، دواتر جهنابى مام جهلال تهلهفونى بۆ مالکى کردووهو ئهو ژمارهیهى پێ زیاد کردووه بۆ 90 ههزار.

ههروهها عهبدوڵا عهلیاوهیى بۆى گێڕامهوه  کهپهیوهندى خۆشى ههیه لهگهڵ سیاسیینى عێراقى، ئهوکاته عهلیاوهیى پهرلهمانتاربووهو مالکیش سهرۆکى حکومهت بووهو ئیستسمارى ئهو پهیوهندیهى کردووه بۆ ئهوهى پێشمهرگه قهناعهتى پێکردووه که 90 ههزار بنوسرێت، دیاره پارتى رازى نهبووه لهسهر ئهو رێژهیه.

ئهوهى دهکرێت بیکهین، حهشد چۆن کراوهته یاساو کارى پێدهکرێت و موازنهى دیاره، دهبێت هێزه کوردییهکان بکهنه هێزو سوپایهکى نیشتمانى تهنها پارتى و یهکێتى تێدا نهبێت و بهکارنههێندرێن، ئهگهر بتوانین سهد ههزار پێشمهرگه تهدریب و ئهسلیحهیان دیار بێت یاسایهکیان ههبێت ئهوکاته دهتوانین موناقهشه لهسهر زیادکردنى بودجهى پێشمهرگه بکهین،  بهداخهوه حکومهتى ههرێم ژمارهى فعلى ناداته کهس، هێزى نیشتمانى بونهته هێزى حزبى، تا یاساى بۆ دهرنهکهین ناتوانین بودجهى موەحهدى بۆ دهربکهین.

هاوڵاتی:  ئایا ههرێمى کوردستان دهتوانێت ئهو نهوتهى لێى زیاد بێت بۆ خۆى بیفرۆشێت؟

ئهحمهد حاجى رهشید: لهناو یاساى بودجهدا برگهیهک دیارى دهکرێت ههر بره نهوتێک زیادى کرد دهبێت بگهڕێتهوه بۆ خهزێنهى ئیتحادى.

دیاره دادگاى فیدڕاڵى لهکۆتایى ئهم مانگهدا بڕیار لهسهر پرسى نهوتى ههرێم دهدات، نهوتى ههرێم وهک کلیل و قفڵێک دانراوه، ئهگهر پارتى و یهکێتى بهتایبهت پارتى ههماههنگ بێت لهگهڵ حکومهتهکهى عادل عهبدولمههدى و بهشدار بێت، ئهوا ئهم کلیله بهئاراستهیهک دهبێت، بهڵام ئهگهر ههماههنگى حکومهتى عێراق نهبن  ههر بهپێى مادهکانى 111 و 112 و 121 دهستورى عێراق که تهفسیراتى زۆر ههڵدهگرێت دهتوانرێت لهبهرژهوهندى ههرێم یا زیانى ههرێم بریار بدرێت.

هاوڵاتى: ئایا ئهگهر 10 ترلیۆن دینار بدرێته ههرێم له بودجهى عێراق دهتوانرێت پاشکهوتى موچه لهسهر فهرمانبهران لاببرێت لهساڵى 2019 دا؟

ئهحمهد حاجى رهشید: گهورهترین گرفت لهبهردهماندا ژمارهى فهرمانبهرانى ههرێمهو تا سهر ئێسقان حکومهتى ههرێم ناشهفافه، نازانین نهوت به چهند دهفرۆشێت و داهاتهکهى چهندهو چهند فهرمانبهرى ههیهو نازانین چهندێک خهرجى ههیه.

حکومهتى ههرێم ئاماده نییه شهفافیهت بنوێنێت مادام ئاماده نیهو ئهو قسهیهى ئێمه راسته که لهرووى تهخمینیهوه دهیکهین.

حکومهتى ههرێم ئێستاش دهتوانێت پاشکهوتى موچهى فهرمانبهران لاببات، بۆ ساڵى ئاینده ئهگهر رێکهوتن لهنێوان حکومهتى ههرێم و عێراق بکرێت و 10 تریلۆن دینار بدرێته ههرێم بهشى موچهى تهواوى فهرمانبهران دهکات بهبێ پاشکهوت.

هاوڵاتی: ههرێم پشکى له بودجهى تهکمیلى دهبێت؟

ئهحمهد حاجى رهشید: تهبعهن قهزییهک ههیه لهقانونى ئیدارهى مالى لهفهقهرهى پێنج گۆرانکارى موازانهیه، لهکاتى گۆڕانکارى له زروفى ئابوورى یا نرخى نهوت بگۆڕێت، نرخى نهوت لهجیهاندا به رهشبینى یا گهشبینى یا بهوریاییهوه دایدهنێت،  عێراق دایم نرخى نهوت  بهوریاییهوه دادهنێت ئهم 56 دۆلاره بۆ نرخى نهوت تهحهفوزیه، دیاره نرخى نهوت زیاتر له 56 دۆلار، ئهو بره زیادهیهى نهوت بۆ پرکردنهوهى کورتهێنانى بودجه دادهنرێت، ئهگهر لهوهزیاتر بێت دهچێتهوه ئیحتیادى یهدهگى عێراق.

هاوڵاتى: ساڵ بهساڵ بودجهى سیادى زیاد دهکرێت ئهمه لهقازانجى کورد نییه، چۆن دهتوانن دهستکارى بکهن و کهمى بکهنهوه؟

ئهحمهد حاجى رهشید: له 2005 بودجهى سیادى 16 برگه بووهو پێنج تریلیۆن دینار بووه، له ساڵى 2018 بۆته 86 برگهو 41 ترلیۆن له پرۆژه بودجهى 2019  46 تریلیۆنى بۆ دانراوه.

 ئهم زیادکردنه لهبهرژهوهندى ههرێمى کوردستان نییه، دهبێت سیاسیهکان لهکاتى پێکهێنانى  حکومهتى  عێراق گفتوگۆى لهسهر بکرێت و رێکهوتن لهسهر ئهو بابهتانه بکهن که جێگهى ناکۆکى گهورهیهو تهوزیعى ئیرادات و نهفهقات بکهن، گفتوگۆ لهسهر نهفهقاتى سیادى و حاکیمه بکرێتهوه.

ئێستا لهپرۆژه بودجهى 2019 وهزارهتى بهرگرى   حهوت ترلیۆن و 600 ملیار دینارى بۆ دانراوه، کورد لهسهدا 2ى وهزارهتى بهرگرى پێک دههێنێت،  لهوهزارهتى خاریجى کهمترین لهئهنجومهنى وهزیران کورد ئێستا دوو وهزیرى ههیه

پهرلهمان ناتوانێت سیاسهتى دارایى حکومهت تێک بدات، سهلاحیاتى تهخفیز و موناقهلهى ههیه، بهڵام نابێت سیاسهتى مالى تێک بدات، چونکه ئهو کاته حکومهت دهتوانێت لهدادگاى ئیتحادى سکاڵا لهسهر ئهنجومهنى نوێنهران تۆمار بکات.

هاوڵاتی: ئایا بهشدارى حکومهت دهکهن یان دهبنه ئۆپۆزسیۆن که خاوهنى دوو کورسى پهرلهمانین؟

ئهحمهد حاجى رهشید: لهگهڵ ئهنجومهنى سیاسى کۆمهڵ قسهم کردووه باسى بهشدارى حکومهتم کردووه، یا دهبێت لهگهڵ هێزه گهورهکان پارتى و یهکێتى و شیعهو سونه یا لهگهڵ لایهنى تر یا بهو دوو کورسیهى خۆمان بهشدارى بکهین، بۆچونى ئهمیرى کۆمهڵ و ئهنجومهنى سیاسى ئهوهیه ئهگهر توانیمان به دوو کورسیهکهوه دهچینه حکومهت یان دهبینه ئۆپۆزسیۆن و بهشدارى ناکهین.

بۆ بهشدارى حکومهت هاوپهیمانى و هاوبهشى لهگهڵ هیچ هێزێکى سیاسى ناکهین، بۆ پرسى ههنوکهیى لهگهڵ گۆران و نهوهى نوێ و یهکگرتوو چالاکى ناو پهرلهمان لهسهر لیژنهکانى پهرلهمان گروپى کاتى بۆ ئیشێکى تایبهت چۆن بگونجێت  ئهوا کار دهکهین و وهکو فراکسیۆنى کۆمهڵ دهستکراوه دهبین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار