تورکیا خوێندگه‌یه‌کى له هه‌ولێر کرده‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 18 ى تشرینى یه‌که‌مى 2018، تورکیا به فه‌رمى خوێندنگه‌یه‌کى دیکه‌ى خۆى له شارى هه‌ولێر کرده‌وه.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که له باڵه‌خانه‌یه‌کى تایبه‌ت و هاوچه‌رخ و به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و کونسوڵ و به‌رپرسانى حکومه‌تى تورکیا له هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، قوتابخانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى مه‌عاریف له شارى هه‌ولێر کرایه‌وه.
هاکان که‌ره‌جای، کونسوڵى تورکیا له هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند "ئه‌م قوتابخانه‌مان له ئاستێکى به‌رز دامه‌زراندووه".
هه‌روه‌ها پشتیوان سادق، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى کوردستان"هیوادارین کردنه‌وه‌ى ئه‌م قوتابخانه‌یه هۆکارێک بێت بۆ به‌هێزکردنى زیاترى بوارى په‌روه‌رده له نێوان هه‌ردوو هه‌رێمى کوردستان و تورکیا".