كورد و عادل عەبدولمەهدی لەسەر كێشەی بودجە "دەگەنە ڕێككەوتن"

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێكی پێشووی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژەی بودجەی 2019ی عێراق بۆ كورد پڕۆژەیەكی خراپە، بەڵام دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ، كورد و عادل عەبدولمەهدی لەسەر ئەو پڕۆژەیە "دەگەنە ڕێككەوتن"، ئەگەر كوتلە سیاسییەكانی دیكە بهێڵن.

نەجیبە نەجیب لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی هاوڵاتی وتی "پڕۆژەی بودجە مافەكانی هەرێمی تێدا ڕەچاو نەكراوە و پشكی هەرێم و پێشمەرگەی تێدا كەمكراوەتەوە، بۆیە پڕۆژەیەكی خراپە بۆ كورد و هەرێمی كوردستان".

وتیشی "پێموایە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، عادل عەبدولمەهدی و هەرێم لەسەر پرسی بودجە دەگەنە ڕێككەوتن، هەروەها لەسەر كێشە هەڵواسراوەكانی دیكەی وەكو نەوت و غازیش دەگەنە ڕێككەوتن".

لە رەشنوسی پڕۆژەی بودجەی عێراقدا كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ئامادەكراوە و هێشتا رەوانەی پەرلەمان نەكراوە، پشكی كورد بەلەسەدا 12 دیاریكراوە، لەكاتێكدا هەرێم جەختدەكاتەوە كە پشكی ئەو لەسەدا 17 یە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار