گۆڕان هەڵبژاردنی ناوخۆیی و پرسی پێكهێنانی حكومەت تاوتوێدەكات

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان سبەینێ كۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك، لەوانە هەڵبژاردنی ناوخۆیی و پرسی پێكیهێنانی حكومەتی هەرێم و عێراق.

میدیاكانی گۆڕان لەزاری جەمال حاجی محەمەد، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوە گۆڕانەوە گواستییانەوە، "لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی دەرئەنجامی هەڵبژاردن، بڕیاریش دەدرێت لەبارەی پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و پێكهێنانی لیژنەكانی ئامادەكاریی بۆ بەستنی كۆنفرانسەکان دەدرێت".

وتیشی "لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی پرۆسەی سیاسی و بەتایبەتی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە هەرێمی كوردستان ‌و عێراق".

رۆژی سێشەممە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ژمارەیەک راسپاردەی ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد و داوایکرد پەلە بکەن لە پێکهێنانی لیژنەکانی ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانس و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و کۆنگرەی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار