عەبادی وەڵامی عادل عەبدولمەهدی دەداتەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حكومەتی ئێستا دەسەڵاتی دەستوری هەیە بۆ رایكردنی كارەكانی، لە وەڵامێكدا بۆ عادل عەبدولمەهدی كە بەشێك لە وەزارەتەكانی تۆمەتباركردبوو بەوەی لەئێستادا سەرقاڵی دامەزراندن و هەندێ كاری دیكەن دوور لە یاسا و دەستور.

نوسنگەی عەبادی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، حكومەت بەردەوامە لە كارەكانی و دیاریكردنی كەسانی شارەزا بۆ بەڕێوەبردنی بەشەكانی وەزارەتەكان.

جەختیشیكردووەتەوە، حكومەتی ئێستا بەردەوام دەبێت لە كارەكانی تائەوكاتەی پەرلەمان متمانە بە حكومەتی نوێ دەبەخشێت و لەو چوارچێوەیەشدا حكومەت دەسەڵاتی خەرجكردنی داهاتی هەیە بەپێی بودجەی 2018 لە بواری وەبەرهێنان و بەكاربردندا.

دوێنێ نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت، هەندێ لە وەزارەتەكانی تۆمەتباركردبوو بەوەی سەرقاڵی دامەزراندن و كاری نایاسایین و جەختیكردبووەوە حكومەتی داهاتوو سەرجەم ئەو كارانە هەڵدەوەشێنێتەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار