هەپەگە: لە مێردین و جولەمێرگ ١٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکی گەریلاکانیدا لە مێردین وجولەمێرگ بەلانی کەمەوە ١٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.

هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٢٠:٣٠ خولەکدا لە سەر ڕێگەی نێوان ناوچەی ستەورێ-ی مێردین و ناوچەی ئیوێنا، کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیایان کە بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆی ئامادەدەکرد، کردە ئامانج. لە دووقۆلەوە کاروانە سەربازییەکە کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو زرێپۆشی سەربازی سوپای تورکیا تێکشکا. لەوچالاکییەدا ٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٧سەربازی تریش برینداربوون.

باسی لەوەشكردووە، لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ناوچەی چارچەلا-ی گەڤەری جولەمێرگ لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە.. لەو چالاکییەدا ٢ حەشارگەی سوپای تورکیا بەتەواوی تێکشکا و ٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار