له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر پۆلیسێکى هاتوچۆ سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌ڵێننامه به به‌رپرسان واژۆ ده‌کات
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانیدا به ده‌رکردنى ئه‌ندامانى تیمى پاسه‌وانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌غدا که له گۆڕه‌پانى عه‌ده‌ن ده‌ستدرێژییان کردبووه سه‌ر پۆلیسێکى هاتوچۆ و بریاریشیداوه به‌ڵێننامه‌یان پێ واژۆ بکات.
بریاره سبه‌ى پێنجشه‌ممه 8ى تشرینى دووه‌مى 2018 گشتاندنێک سه‌باره‌ت به رووداوه‌که به واژۆى عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌ربچێت که ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م به‌رپرسان ده‌کرێت و به‌ڵێننامه‌یه‌کیشى هاوپێچده‌کرێت که سه‌رجه‌م به‌رپرسان و سیاسییه‌کان ده‌بێت واژۆى بکه‌ن.
فه‌رمانه‌که‌ى سه‌رۆک وه‌زیران هه‌مووان پابه‌ند ده‌کات که خۆیان و پاسه‌وانه‌کانیان ده‌ستدرێژى نه‌که‌نه سه‌ر هاوڵاتیان یا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ئه‌رکى گشتییان پێسپێردراوه، هه‌ر پێشێلکارییه‌کى ئه‌و فه‌رمانه بکرێت ئه‌وا به‌رپرسه‌که و پاسه‌وانه‌کانى ده‌درێنه دادگا.
پێشتریش عه‌قیل خه‌زعه‌لی، بریکارى پێشکه‌وتووى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو که ئه‌ندامانى تیمى پاسه‌وانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌غدا ده‌ستگیرکراون به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ستدرێژییان کردووه‌ته سه‌ر دوو پۆلیسى هاتوچۆ له به‌غداى پایته‌خت.