نەجیبە نەجیب بۆ ‌ هاوڵاتی: له‌ئێستاو داهاتووشدا پارتى ئاماده‌نییه‌ سه‌رجه‌م نه‌وت و غازى هه‌رێم راده‌ستى به‌غدا بکرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق لەفراکسیۆنی پارتى هۆکارى که‌مکردنه‌وه‌ى پشکى بودجه‌ى هه‌رێم بۆ روداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌ر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و ده‌شڵێت «باشتره‌ هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌ربه‌خۆ نه‌وتى خۆى بفرۆشێت و ده‌توانێت خه‌رجییه‌کانى دابین بکات».
نه‌جیبه‌ نه‌جیب، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق له‌لیژنه‌ى دارایى جه‌ختله‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2019ى عێراق و ئه‌و به‌شه‌ بودجه‌یه‌ى بۆ هه‌رێم دیاریکراوه‌ که‌مه‌و به‌شى موچه‌ ناکات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو که‌ناوه‌ندى بڕیارى پارتى ئاره‌زووى رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق ده‌کات، به‌ڵام ئاماده‌ نییه‌ هه‌موو نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکات و ده‌ڵێت» پارتى نه‌ له‌ڕابردوو ئێستا نه‌ له‌داهاتوو قبوڵى ناکات سه‌رجه‌م نه‌وتى هه‌رێم راده‌ستى به‌غدا بکات».

هاوڵاتی: بۆچى پشکى ههرێمى کوردستان لهسهدا 17 کهمکرایهوه بۆ لهسهدا  12.67؟

نهجیبه نهجیب: هۆکارى سهرهکى کهمبونهوهى پشکى ههرێم لهبودجهى عێراق هۆکارى سیاسیه، عێراق لهدواى 2003وه تائێستا بهشێوهى دهستورى بهڕێوهنهچووه، سهرژمێرى گشتى لهعێراقدا نهکراوه، ئاخر سهرژمێرى که لهعێراقدا کراوه له 1987 کراوه که 30 ساڵ بهسهریدا تێپهربووه.

کهمکردنهوهى پشکى بودجهى ههرێم سیاسیه و پهیوهندى بهڕوداوهکانى 16ى ئۆکتۆبهرو ریفراندۆم پێکهوه گرێدراوهو دواى ئهوه جێبهجێکرا، 16ى ئۆکتۆبهر کێشهى گهورهى دروستکرد، لهسهدا 13ى نهوتى عێراق که لهکهرکوک بهرههمدههێندرێت کهوتهدهست بهغدا.

عهبادى کهسهرۆک وهزیرانى عێراق بوو پێشتر سهرۆکى لیژنهى دارایى بوو چوار ساڵ لهگهڵ ئێمهدا بوو لهپهرلهمان زۆر دژایهتى بهرژهوهندیهکانى کوردى دهکردن ئهو پێشنیارى سزادانى کوردى کرد بۆ بڕینى بودجهى ههرێم رۆڵێکى خراپى ههبوو.

بهپێى ئامارى فهرمى وهزارهتى بازرگانى عێراق کورد لهسهدا 14 زیاترهو ئهو 12.6 بهپێى داتابهیسى وهزارهتى بازرگانى دانراوه.

ئهوکاتهى لهسهدا 17 لهساڵى 2004 دانراوه ئهوکاته یاسا دهرکرا که بڕگهیهک ههیه دهڵێت تا ئهوکاتهى سهرژمێرى دهکرێت نابێت رێژهى لهسهدا 17 نه زیادبکرێت و نه کهمبکرێت و گرێدراوه بهسهرژمێرى گشتى، ئهگهر سهرژمێرى کرا ئهوکات بهپێى ئهوه پشکى ههرێم دیارى دهکرێت.

هاوڵاتی: کورد ئێستا وهزیرى دارایى لایه لهکابینهکهى عادل عهبدولمههدى، چ رۆڵێک دهتوانێت بنێت بۆ چارهسهرى کێشه داراییهکانى نێوان ههرێم و بهغدا؟

نهجیبه نهجیب: پرۆژه یاساى 2019 چۆته پهرلهمانى عێراق، بهڵام رێکهوتنى سیاسى گرنگه، چونکه وشیار زێبارى وهزیرى دارایى بوو سهرۆک کۆمارو جێگرى سهرۆک وهزیران کورد بوو لهگهڵ نوێنهرانى کورد نهمانتوانى پشکى کورد زیاد بکهین، چونکه زۆرینهى شیعهو سوننه لهگهڵ کهمکرنهوهى پشکى ههرێم بوون.

فوئاد حوسێن که وهزیرى دراراییه بهتهنها ناتوانێت کار لهسهر زیادکردنى پشکى بودجهى ههرێم بکات ئهگهر رێککهوتن لهسهر ئاستى باڵاى سیاسى نهکرێت لهنێوان حکومهتى ههرێم و بهغدا.

نه وهزیرى دارایى و نه نوێنهرانى کوردستان لهپهرلهمانى عێراق ناتوانن بهبێ رێککهوتنى سیاسى پشکى ههرێم زیاد بکهن، وهزیرى دارایى عێراق دهتوانێت ههندێ میکانیزم ههیه کارى لهسهربکات و ههوڵیشى بۆ دهدات، بهڵام ئهنجامهکهى ئهوهیه دهبێت رێککهوتنى سیاسى لهسهر بکرێت.

هاوڵاتی: حکومهتى ههرێم بهفهرمى رایگهیاندووه رۆژانه 400 ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه دهفرۆشێت، ئایا حکومهتى ههرێم رێکبکهوت لهگهڵ بهغدا یا بهسهربهخۆ نهوتى خۆی بفرۆشێت؟

نهجیبه نهجیب: ئهگهر لهڕووى ژمارهوه سهیر بکرێت ههرێمى کوردستان پێویستى به 889 ملیار دینار ههیه بۆ دابینکردنى موچهى مانگانه، ئهگهر پارهى نهوتى ههرێم حساب بکهیت دهگاته 800 ملیار دینارێک کهواته کهموکورتى دارایمان ههیه بۆ دابینکردنى موچهى مانگانه.

ساڵانه ههرێمى کوردستان پێویستى به 10 ترلیۆن دینارى عێراقییه بۆ پێدانى موچه، موچهى سهرجهم توێژه جیاوازهکانى کۆمهڵگا لهخۆى دهگرێت.

لهناو پرۆژه بودجهى 2019ى عێراق پشکى ههرێم 8 ترلیۆن و 970 ملیار دینار دیارى کراوه لهکۆى 128 ترلیۆن دینار، لهڕووى ژمارهوه کورد زهرهر دهکات رێککهوتن بهم رێژهیه لهگهڵ بهغدا بکات، لهڕووى نهتهوهیى و سیاسیشهوه زهرهر دهکهین.

هاوڵاتی: زهرهرهکان چین بۆ کورد ئهگهر رێککهوتن بکات؟

نهجیبه نهجیب: لهپرۆژهى بودجهى 2019ى عێراق لهسهدا 45ى دانراوه بۆ خهرجى سیادى، ئهم خهرجیه دهرکراوه ئینجا پشکى ههرێم دیاریکراوه، ئێمه بۆچى خهرجى سیادى بدهین لهکاتێکدا که پشکى حهقیقیمان نییه لهخهرجى سیادى، تهنانهت بهغدا ئهو 8 ترلیۆن و 970 ملیار دیناره بهتهواوى نانێرێت.

فرۆشتنى نهوتى ههرێم به سهربهخۆ زائیدهن فرۆشتنى نهوتى کهرکوک لهڕێگهى بۆرى ههرێمى کوردستان ئهوه فشارێکى سیاسى گهورهیه، بهغدا ئیش بهقوهى سیاسى و ئابورى دهکات، بهغدا ناتوانێت ههرێمى کوردستان بخاته ژێر کۆنتڕۆڵى خۆیهوه، چونکه ههرێمى کوردستان نوقتهى بههێزى ئابوورى ههیه که نهوته.

هاوڵاتی: کهواته ههرێم بهسهربهخۆ نهوت بفرۆشێت قازانجى دارایى زیاتره؟لهکاتێکدا داهاتى نهوت و ناوخۆ دهگاته یهک ملیار دۆلار؟

نهجیبه نهجیب: ئهگهر له ههموو لایهنهکانى ئهم پرسه وهربگریت سیاسیهن و داراییهن، ههرێمى کوردستان به سهربهخۆ نهوتى خۆى بفرۆشێت باشتره لهوهى لهگهڵ عێراق رێکبکهوێت و دهتوانێت خهرجییهکانى دابین بکات که رۆژانه 400 ههزار بهرمیل نهوت دهفرۆشێت، بهڵام گرنگه پهیوهندى لهگهڵ بهغدا ههبێت، ههرێمى کوردستان پشکى خۆى بهربکهوێت لهو قهرزهى وڵاتان دهیدهن بهعێراق.

هاوڵاتی: بهڵام ئهگهر ههرێمى کوردستان بیهوێت رێکبکهوێت، چهند ترلیۆن دینار بهشى دهکات؟

نهجیبه نهجیب: ئهگهر 10 یا 12 ترلیۆن دینار لهکۆى 128 ترلیۆن دینار بدرێته ههرێمى کوردستان غهدرێکى گهوره لهههرێمى کوردستان دهکرێت، ئهگهر ههرێمى کوردستان بهشێکه لهعێراق پێویستمان بهپرۆژهو مهشاریعه و چوارساڵه پرۆژه نییه، بهڵام ئهگهر بهڕێژهى لهسهدا 17 بۆ پشکى ههرێم دابنرێت و موچهى شههیدان و زیندانیانى سیاسى و بودجهى پێشمهرگه بنێردرێت ئهوه باشه، واته دهبێت کورد لهسهدا 17ى بودجهى سیاسى و حاکیمهمان بهربکهوێت.

عادل عهبدولمههدى که بووه سهرۆک وهزیرانى عێراق باسى لهوهکرد کهکێشهکانى نێوان ههرێمى کوردستان و عێراق چارهسهر دهکات، بهڵام تا ئێستا روون نییه چۆن چارهسهرى کێشهکان دهکات.

هاوڵاتی: لهناو ناوهندى بڕیارى پارتى، ئارهزووى رێککهوتن لهگهڵ بهغدا ههیه؟ یان ئهوهیه نهوت بهسهربهخۆ بفرۆشرێت؟

نهجیبه نهجیب: پارتى جدییه لهسهر ئهوهى لهگهڵ بهغدا بگاته رێککهوتن، دیاره رێککهوتن ئالیهت و میکانیزمى خۆى ههیه ئهگهر لهبهرژهوهندى باڵاى ههرێمى کوردستانى تێدا بێت پارتى ئامادهیه رێککهوتن بکات.

بهڵام  بهو شێوهیهى کهسهرجهم نهوتهکهى رادهست بکات، چونکه بهپێى پرۆژهى بودجهى 2019 داوایکردووه سهرجهم نهوت و غازى ههرێم رادهستى بهغدا بکرێت ههرچهندێک بێت، ئهمه نه لهئێستاو نه لهڕابردوو تهنانهت داهاتووش پارتى ئامادهنییه قبوڵى بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار