بەپێی رێککەوتنی پەرلەمان و حکومەت بودجەی ٢٠١٩ هەمواردەکرێتەوە

په‌رله‌مانتارێکى پارتى: راگەیاندنی 400 هه‌زار به‌رمیلى نه‌وتى رۆژانه‌ى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ عێراق پێداچونه‌وه‌ به‌پشکى کورددا بکا

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

هەوڵێک لەحکومەت و پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجەی ٢٠١٩و دواتر خستنە دەنگدانەوە، لەکاتێکدا خواستی کورد لەسەر ئەو بودجەیە گەڕاندنەوەی پشکی ١٧%یە کە لەپرۆژەکەدا کەمکراوەتەوە بۆ ١٢.٦٧%.

پرۆژهى بودجهى 2019ى عێراق دوێنێ لەپەرلەمان دەنگی لەسەر نەدرا، دوێنێش ئهنجومهنى وهزیرانى عێراق فهرمانیکرد بهپێکهێنانى لیژنهیهکى حکومى لهگهڵ پهرلهمان بۆ چارهسهرکردنى کێشهکانى بودجهى ساڵى ٢٠١٩.

پرۆژه بودجهى 2019ى عێراق که بڕهکهى 128 ترلیۆن دینارهو پشکى کورد تێیدا به 8 ترلیۆن و 970 ملیار دینار دیاریکراوه لەگەڵ پێدانى مانگانهى 44 ملیار دینار لهبودجهى هێزه وشکانیهکان بۆ پێشمهرگه.

حەسەن خەڵاتی پەرلەمانتار لە هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند کە عادل عەبدولمەهدی پەرلەمانی ئاگادرکردۆتەوە کە پرۆژە بودجەی کابینەی عەبادی پەسەند کردوە بەشێوەیەک کە لەناو پەرلەماندا هەمواربکرێتەوە.

وتیشی گەڕاندنەوەی بۆ حکومەت کاتی زۆر دەخایەنێت، بۆیە لەپەرلەمان هەمواردەکرێتەوە.

بڕیاردهرى لیژنهى دارایى لهپهرلهمانى عێراق ئاماژه بهوه دهدات پرۆژهى بودجه نهچۆتهوه بۆ حکومهت و چاوهرێى نوسراوێکى سهرۆک وهزیران دهکات بۆ پێکهێنانى لیژنهیهک لهنێوان پهرلهمان و حکومهتدا.

ئهحمهد حاجى رهشید، سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ و بڕیاردهرى لیژنهى دارایى لهپهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به ‌ وت» پرۆژهى بودجهى 2019ى عێراق نهگهڕێندراوهتهوه بۆ حکومهت ماوهتهوه بۆ سبهینێ پێنجشهممه تا ئهوکاتهى راى حکومهتمان بهفهرمى و بهنوسراوى عادل عهبدولمههدى بۆ دێت کهداواى پێکهێنانى لیژنهیهکى هاوبهش کراوه لهنێوان پهرلهمان و حکومهتدا بۆ ئهوهى کۆمهڵێک گۆڕانکارى لهپرۆژهکهدا بکرێت».

ئاماژهى بهوهشکرد، ئیرادهى زۆرینهى پهرلهمانتاران لهگهڵ ئهوهدا بوو که پڕۆژهى بودجهکه بگهڕێندرێتهوه بۆ حکومهت، بهڵام حکومهتى عێراق لهگهڵ سهرۆکایهتى پهرلهمان قسهیان کردبوو که نهگهڕێندرێتهوه.

ئهحمهد حاجى رهشید، نوێنهرانى کورد لهحکومهتى عێراق ناتوانن دڵنیاییى بدهن به عادل عهبدولمههدى کهههرێمى کوردستان پابهندى تهسلیمکردنى داهاتهکان بکهن.

دادگاى فیدڕاڵى عێراق لهمانگى حوزهیرانى ئهمساڵهوه لهسهر دۆسهى نهوتى ههرێم تا ئێستا چهند دانیشتنێکى ئهنجامداوهو بڕیاره 11ى تشرینى دووهم دانیشتنی ترى لهسهر سازبکات.

سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ دهڵێت دادگاى فیدراڵى ئهگهر بڕیار بدات ئهوا یهکلایى دهکاتهوه لهسهر نهوتى ههرێم که مافى ههیه سهربهخۆ بیفرۆشێت یان ناو پێشیوایه بڕیارهکهى پهیوهندى به رێککهوتنى سیاسیهوه ههیه، وتیشى» بهوپێهى پارتى زۆرینهى وهزیرهکانى کوردى لهبهغدا وهرگرتووه دیاره رێککهوتنى سیاسى لهنێوان پارتى و حکومهتى عێراقدا ههیه«.

دانا جهزا، ئهندامى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به‌‌ وت «ئهم پرۆژه یاسایهى بودجه کهموکورتى دهستورى و یاسایى  زۆرى تێدایه پرۆسهیهکە هیچ بهرنامهیهکى تێدا نییه بۆ گهشهپێدانى ئابورى ههلى کارو پرۆژهى ستراتیژین لهههموو عێراقدا».

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەچەند رۆژی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی راگەیاند بۆ ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە. بەجۆریک حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی راگەیاند سەبارەت بە هەوڵی کۆمپانیاکانی کارکەر لەئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەی پێشخابوور بۆ رۆژانە زیاتر لە 50 هەزار بەرمیل نەوت لەماوەی تەنیا 18 مانگدا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاند کە وێستگەیەکی هەناردەکردنی نەوتی لەشێخان دامەزراندووە، کە توانای گواستنەوەی بۆری نەوتی کوردستان بەرزدەکاتەوە بۆ رۆژانە 900 هەزار بەرمیل.

دانا جهزا، ئهندامى فراکسیۆنى پارتى جهختلهوه دهکاتهوه که باسکردنى 400 ههزار بهرمیلى رۆژانهى نهوتى ههرێم لهلایهن حکومهتى ههرێمهوه بۆ ئهوه بووه کهحکومهتى عێراق پێداچونهوه به پشکى کورددا بکات له پرۆژهى بودجهدا.

دانا جهزا وتى «تا رادهیهکى زۆر واقعى نهبوو شایسته داراییهکانى ههرێم کهمبکهیتهوه بۆ لهسهدا 12.6 کۆى بودجهى عێراق. ئهگهر بڕیاربدرێت پرۆژهى بودجه بهلیژنهى هاوبهشى حکومهت و پهرلهمان گۆڕانکارى تێدا بکرێت فوئاد حوسێن وهزیرى دارایى یهکێک دهبێت له ئهندامانى لیژنهکه.

وتیشى» فوئاد حوسێن ههوڵى زۆریش دهدات بۆ چاکسازى لهپرۆژهى بودجهدا،  تهنها بهو یهکلانابێتهوهو پێویستى بهڕێککهوتنى سیاسیه«.

پهرلهمانتارهکهى پارتى جهختى لهوهشکردهوه بهشێوهیهکى مهبدهئى باس لهپێدانى 250 ههزار بهرمیل نهوتى ههرێم کراوه لهگهڵ نهوتى کهرکوک بۆ رێککهوتن لهگەڵ حکومهتى عێراق، بەڵام ههرێمى کوردستان که 400 ههزار بهرمیل نهوت بهرههمبهێنێت، 250کهى بدرێته بهغدا ئهوى ترى دیراسه دهکرێت بیداته عێراق یان خۆى دهتوانێت بیفرۆشێت لهحاڵهتى گفتوگۆو دانوسانهکاندا یهکلاییدهبێتهوه«.

لهبهیاننامهیهکدا دوێنێ سێشهممه بڵاویکردهوه، ئهنجومهنى وهزیران دەڵێت له کۆبوونهوهى خۆیدا گفتوگۆى کردووه لهسهر بابهتى پرۆژه یاساى بودجهى ساڵى ٢٠١٩، لهو میانهیهشدا ئهنجومهنى وهزیران فهرمانیکرد به پێکهێنانى لیژنهیهکى حکومى لهگهڵ ئهنجومهنى وهزیران بهمهبهستى چارهسهرکردنى بابهت و کێشه ههڵپهسێردراوهکانى ڕهشنووسى پرۆژه یاساى بودجهى ساڵى ٢٠١٩.

ههرچهنده لهسهرهتادا لهڕێى دهنگدانهوه پهرلهمانى عێراق ڕهشنووسى پڕۆژهیاساى بودجهى ساڵى داهاتووى ڕهتکردهوه، بهڵام بهفشارى بهشێک لهلایهنه شیعییهکان دهنگدانهکه ههڵوهشایهوهو دواخرا بۆ ڕۆژى دووشهممهى داهاتوو.

بڕیاریشه پهرلهمانى عێراق ڕۆژى پێنجشهممه ٨ى تشرینى دووهم کۆدهبێتهوه بۆ دیاریکردنى لیژنهى دارایى پهرلهمان، بهمهبهستى تاوتوێکردنى پرۆژه یاساى بودجه و دیاریکردنى کهموکوڕییهکانى بۆئهوهى له ڕۆژى دووشهممهى داهاتوو گفتوگۆى لهسهربکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار