کەجەکە وەڵامی ئەمریکای دایەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
ئەنجومەنی بەڕێوەبەری هاوسەرۆكایەتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) هەڵوێستەكەی ئەمەریكا به "پیلانگێڕی" ناودەبات بەرامبەر سی سەرکردەی کە بڕی ١٢ ملیۆن دۆلاری داناوە بۆ ئاشکراکردنی شوینەکانیان.
دەربارەی ئەو بڕیارەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كە دەربارەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) داویەتی، ئەنجومەنی بەڕێوەبەری هاوسەرۆكایەتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) ڕایگەیاند، "لە بەرانبەر ئەم هێرشە كە درێژەپێدەری پیلانگێڕییەكەیە، پێویستە گەلەكەمان و هێزە دیموكراتییەكان دەمودەست هەستنە سەرپێ و كاردانەوە پیشان بدەن".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "پێویستە لە بەرانبەر ئەم بڕیارە گەلەكەمان تێكۆشینەكەی بەرز بكات و لە هەموو شوێنێك كورد و دۆستەكانی هەستنە سەرپێ و بەم شێوەیە وەڵامی ئەم بڕیارە بدەنەوە".
دوێنێ سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، هەریەكە لە موراد قەرەیلان و جەمیل بایك و دەوران كاڵكان خراونەتە لیستی رەشەوە و بڕی 12 ملیار دینار وەكو پاداشت تەرخانكردووە بۆ ئەو كەسەی كە شوێنی ئەو سێ سەركردەیەی پەكەكە ئاشكرادەكەن.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری هاوسه‌رۆكایه‌تیی كه‌جه‌كه:
ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی هاوڕێیانی ئێمه جه‌میل بایك، دووران كاڵكان و مووراد قه‌ره‌یلان كه له دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه‌ن و كادیری پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردن و ئێستا له‌نێو به‌ڕێوه‌به‌ریی په‌كه‌كه، كه‌جه‌كه و هه‌په‌گه‌دان، بڕیارێكی بێ بنه‌ما و تۆمه‌تباری داوه كه ده‌ستگیركردن ده‌سه‌پێنێت و ده‌ڵێن هه‌ر كه‌سێك جێگه‌ی ئه‌وان ئاشكرا بكات به پاره خه‌ڵات ده‌كرێت. ئه‌م هه‌ڵوێست و بڕیاره سیاسییه دوژمنانه‌یه كه له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی دراوه، هیچ بنه‌مایه‌كی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌خلاقی، ویژدانی و حقووقی گه‌ردوونی نییه. بڕیارێكه كه به‌گشتی به هۆكاری ئایدیۆلۆژی و سیاسی دراوه. به‌ڵام به ڕه‌فتاری دوژمنانه ئه‌م بڕیاره دراوه، له كه‌سایه‌تیی هاوڕێیانی ئێمه‌دا نه‌ك ته‌نیا له دژی په‌كه‌كه، كه‌جه‌كه و هه‌په‌گه، به‌ڵكوو له دژی ته‌واوی گه‌لی كورد كه تێكۆشینی دیموكراتی به‌ڕێوه‌ده‌بات، ده‌ركراوه.
بێگومان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه له دژی ڕێبه‌ر ئاپۆ، په‌كه‌كه و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و پێشه‌نگه‌كانیدا سیاسه‌تی قڕكردنیان به‌ڕێوه‌بردووه، ویستویانه له‌گه‌ڵ هێزه دواكه‌وتووه هه‌رێمییه‌كان و هاوكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان دوژمنایه‌تی ڕێبه‌ر ئاپۆ، په‌كه‌كه و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و پێشه‌نگه‌كانی بكه‌ن و له‌ناویان ببه‌ن.
پیلانگێڕییه‌كه‌ی ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٨ كه له دژی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێكرد و ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ به دیلگرتنی له ئیمڕاڵی به‌ئه‌نجام گه‌یشت، ئه‌و پیلانگێڕییه به كامه ئامانج كرابێت، ئه‌م هێرشه‌ش خاوه‌نی هه‌مان ئامانجه. ئه‌م بڕیاره بێ بنه‌مایه‌ی ئه‌مه‌ریكا درێژه‌دان و پارچه‌یه‌كه به پیلانگێڕییه‌كه‌ی دژ به ڕێبه‌ر ئاپۆ. پیلانگێڕیی ١٩٩٩ به هێز و وردبوونه‌وه‌ی قووڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ و تێكۆشانی په‌كه‌كه له ئاستێكی گه‌وره‌دا پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد بووه‌ته ئاكتۆرێكی گرینگ كه كاریگه‌ری له سیاسه‌ته‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كات. ئه‌م هێرشانه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌م ڕاستییه‌وه هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، تێكۆشینی ئازادیی كورد كاریگه‌ری له تێكۆشینی ئازادیی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كردووه، بۆ ته‌واوی تێكۆشینی ئازادی و دیموكراتیی جیهان ده‌روازه‌یه‌كی نوێی كردووه‌ته‌وه و گه‌یاندوویه‌تییه قۆناغێكی نوێ. ڕێبه‌ر ئاپۆ له دژی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، ئالته‌رناتیڤی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی جڤاكیی كۆنفیدڕاڵی پێشكه‌ش كرد و وه‌ك چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو كێشه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان خستیه‌ڕوو. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا له به‌ریتانیا كه به نیشتیمانی سه‌ندیكاكان داده‌نرێت سه‌ندیكاوان، هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كانی جیهان، نووسه‌ر و ڕۆشنبیران له‌پێناو ته‌ندرووستی، ئاسایش و ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ كه‌مپینێكی گرینگ‌یان ده‌ستپێكرد؛ له پڕۆسه‌یه‌كدا كه گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان به درووشمی «گۆشه‌گیری ده‌شكێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» بۆ ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستیان پێكردووه، بڕیارێكی وه‌ها به ئامانجی ڕێگرتنه له‌م پێشكه‌وتنه.
كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌مه‌لایه‌نانه له‌م بڕیاره‌ی دژ به بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ئێمه بڕوانین كه به مانای هێرشێكی دوژمنانه دێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ڕامانی ڕێبه‌ر ئاپۆ له پێشكه‌وتنه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ڕۆڵی په‌كه‌كه له‌به‌رچاو بگرین، ده‌بینین كه ئه‌م مامه‌ڵه‌یه به واتای پیلانگێڕییه‌كه له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و هێرشێكی بێئه‌خلاقانه‌یه له دژی گه‌لی كورد. تێكۆشینی گه‌لی كورد كه له هه‌موو شوێنێك پێشكه‌وتووه؛ كوردی زۆر نزیك كردووه‌ته‌وه له ژیانی ئازادی و دیموكراتیك. ئه‌م پیلانگێڕییه كه ده‌یانه‌وێت له دژی په‌كه‌كه بیكه‌ن، به مانای دواخستنی تێكۆشانی ئێمه و پشتیوانیكردن له‌و هێزه مێتینگه‌رانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت درێژه به باڵاده‌ستیی خۆیان به‌سه‌ر كورداندا بده‌ن.
له هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له ٤٠ ساڵی ڕابردوودا ڕوویانداوه، ڕۆڵی به‌رچاوی په‌كه‌كه هه‌یه. هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر هه‌بوونی ئه‌و هێزه‌سیاسییانه‌ی كورد هه‌یه كه موخالیفی تێكۆشانی ٤٠ ساڵه‌ی په‌كه‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوی ڕۆڵی به‌رچاوی په‌كه‌كه نه‌كرێت له هه‌موو ڕووداوه سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه، هه‌ڵسه‌نگاندن مومكین نییه. زۆرترین دوژمنایه‌تیكردنی كوردان، ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه لێره‌دا خۆی پیشان ده‌دات.
په‌كه‌كه، له دژی هێرشی داعش گه‌وره‌ترین به‌رخۆدانی به‌ڕێوه‌برد
ساڵانی ڕابردوو یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه هه‌ری زێده سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهانی سه‌رقاڵ و په‌یوه‌ندیدار كرد، هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بوو. په‌كه‌كه له شه‌نگال ڕێگری له قڕكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی كرد كه یه‌كێكه له كۆنترین كولتوور و باوه‌ڕییه‌كانی مرۆڤایه‌تی. به‌تایبه‌ت وانه‌یه‌كی ئه‌خلاقی به هێزه هه‌رێمییه‌كان دا و هێزه‌كانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر تۆمه‌تێكی گران ڕزگار كردن. ئه‌وانه‌ی ڕێگرییان له هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌ولێر كرد و ده‌رگه‌ی هه‌ولێریان داخست گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار بوون. ئه‌وانه‌ی له كه‌ركووك و سلێمانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕێگرییان له هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی داعش كرد، گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار بوون. له سه‌ركه‌وتنی كۆبانێدا كه هه‌موو گه‌لانی جیهان و هێزه دیموكراتییه‌كان پشتگیری‌یان كرد، ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ته‌ك شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هه‌یه كه به ڕۆحێكی فیدایی شه‌ڕیان كردووه و قوربانی گه‌وره‌یان داوه. په‌كه‌كه نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕی كرد، به هۆشمه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك له‌پێناو سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه پشت به پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی عه‌ره‌ب، كورد، تورك، سریانی، ئه‌رمه‌نی، چه‌ركه‌ز و فارس ده‌به‌ستێت، هه‌نگاوی گرینگی ناوه.
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه كه ده‌ڵێن ئێمه له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ شه‌ڕ ده‌كه‌ین، له كۆشكه‌كانی فه‌ڕه‌نسا پێشوازییان لێ كرا، نوێنه‌رانی شۆڕشی ڕۆژاڤا له هۆڵه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا میواندارییان كرا، ئه‌مانه به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه كران. له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا ئه‌وه‌ی زۆرترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه و باسی لێوه كراوه، ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په بوو. ئێستاش ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیخباركردنی به‌رپرسانی په‌كه‌كه، كه‌جه‌كه و هه‌په‌گه كه له تێكۆشانی دژ به چه‌ته‌كانی داعشدا قورسترین قوربانییان داوه، خه‌ڵاتی داناوه و ئه‌مه به واتای پشتیوانیكردنه له سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په له دژی كوردان و هێزه دیموكراتییه‌كان. ئێستا ده‌یانه‌وێ ئه‌وانه له‌ناوببه‌ن كه له دژی داعش تێده‌كۆشن، ئه‌وانه‌ش خه‌ڵات بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ داعش په‌یوه‌ندییان هه‌یه.
پێویسته گه‌له‌كه‌مان و هێزه دیموكراتییه‌كان به‌په‌له هه‌ستنه سه‌رپێ
پێویسته هه‌موو گه‌لانی جیهان و هێزه دیموكراتییه‌كان به‌باشی ئه‌مه بزانن كه؛ ئه‌وانه‌ی له هێڵی ئازادیی ژن-ی ڕێبه‌ر ئاپۆدا تێده‌كۆشن، ڕێبه‌رانی ئازادی، ڕێبه‌ری تێكۆشانی ئازادیی په‌كه‌كه و ئه‌وانه‌ی له‌نێو هه‌په‌گه‌دا له‌پێناو ئازادیی گه‌لی كورد كه یه‌كێكه له دێرینترین گه‌لان تێكۆشین ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی گه‌ریلان.
هۆكاره سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ناتوانن به بیانووی بێ بنه‌ما ئه‌م ڕاستییه پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه. حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه ڕه‌وایه‌تی له گه‌لی ئه‌مه‌ریكاش وه‌رگرتووه، ناتوانێت باوه‌ڕی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌به‌ر بكات سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌ته چه‌په‌ڵانه. ئه‌م بڕیار و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ستكه‌وتی ئابووری، بووه‌ته هاوكاری تاوانه‌كانی هێزه مێتینگه‌ره قڕكه‌ره‌كان. له كاتێكدا كه ده‌بوایه ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستێكی ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتن ده‌رباره‌ی پیلانگێڕیی ساڵی ١٩٩٩ی دژ به ڕێبه‌ر ئاپۆ پیشان بدات، به مامه‌ڵه‌یه‌كی وه‌ها ئه‌مڕۆ ناچار ده‌بن لای گه‌ل باجه‌كه‌ی بده‌ن و سبه‌ینێش له به‌رده‌م مێژوودا دادگه‌یی ده‌كرێن.
پێویسته گه‌لی كورد، گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كانی جیهان له دژی ئه‌م بڕیاره بێ بنه‌ما و دژه ئه‌خلاقییه بێده‌نگ نه‌بن. له‌م ڕۆژانه‌دا كه داوای ئازادیی ڕێبه‌ری ئاپۆ ده‌كرێت و داوا ده‌كرێت په‌كه‌كه له لیستی تێرۆری ئه‌ورووپا ده‌ربهێنرێت، له دژی ئه‌م هێرشه‌ی سه‌ر هاوڕێیانی ئێمه دووران كاڵكان، جه‌میل بایك و مووراد قه‌ره‌یلان، پێویسته گه‌له‌كه‌مان و هێزه دیموكراتییه‌كان هه‌ڵوێستێكی شایسته و تێكۆشه‌رانه پیشان بده‌ن. له دژی ئه‌م هێرشه كه به‌شێكه له پیلانگێڕییه‌كه‌ی دژ به ڕێبه‌ر ئاپۆ، پێویسته هێزه دیموكراتییه‌كان به‌تایبه‌تی گه‌له‌كه‌مان به‌په‌له هه‌ستنه سه‌رپێ. هه‌ڵوێستی دژ به‌م هێرشه پێویسته به تێكۆشان له دژی پیلانگێڕی و له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ركه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا پێویسته تێكۆشان له هه‌موو شوێنێك كه كوردی لێیه، له‌گه‌ڵ هێزه دیموكراتییه‌كان به‌رفره‌وان بكرێت و به‌رده‌وام بێت. پێویسته ئه‌م هێرشه قبووڵ نه‌كرێت كه له كه‌سایه‌تیی هاوڕێیانی ئێمه‌دا به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد ده‌كرێت. له دژی ئه‌م هێرشانه‌ی كه به ئامانجی قڕكردنی گه‌لی كورد ده‌كرێن، پێویسته تێكۆشان بكرێت و به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز پیشان بدرێت.