وەزیری دارایی عێراق: پابەندبوون بە دەستور واتە ھەنگاونان بەرەو لامەرکەزیەت

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، دەستور مافی ئەوەی پێداون کە دەسەڵاتەکان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکەن و پابەندبوون بە دەستور واتە ھەنگاونان بەرەو لامەرکەزیەت.

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی وەزیری دارایی، فوئاد حسێن لە کۆبوونەوەیەکدا تایبەت بە گواستنەوەی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی بۆ پارێزگاکان ڕایگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی دەستور باسی دابەشکردنی دەسەڵاتی کردووە بەسەر پارێزگاکاندا، بەڵام دەبێت پرسی ھاوسەنگی دابەشکردنی سەروەتی وڵات لەبەرچاو بگیرێت، چونکە ئەو کارە حکومەت و ئابوری بەھێز دەکات.

باسی لەوەشکردووە، دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لەنێوان دەسەڵاتی ناوەندی و لایەنەکانی دیکە، دەبێت بەھاوسەنگی بێت و بەرپرسیارێتی و ئەرکەکان بگرێتەوە.

فوئاد حسێن جەختیکردووەتەوە، ھێزی دەوڵەت لە پێدانی بەرپرسیارێتیدایە بە کەسانی دیکە، بۆ ئەوەی خۆیان بەبەشێک لە بڕیار بزانن و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی دەسەڵات بن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار