پارتی "گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی" لەگەڵ لایەنەکان کردووە بۆ پێکھێنانی حکومەت

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی ئاشکرایکرد، گفتوگۆی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ لایەنەکان کردووە بۆ پێکھێنانی حکومەت، بەڵام گفتوگۆی فەرمیان نەکردووە و بەم زووانە دوو لیژنە بۆ ئەو مەبەستە پێکدەھێنن.

عەلی حوسێن بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە  "وەک سەرەتا بە ناڕاستەوخۆ گفتوگۆ دەربارەی پێکھێنانی کابینەی نوێ کراوە، بەڵام وەک شاند، دانوستانی فەرمی لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا نەکراوە".

وتیشی "گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان لە پێناو لێکنزیکبوونەوەمانە لەگەڵ لایەنەکاندا، تا وادەیەکی نزیک بۆ ئەو مەبەستە دیاری بکرێت".

سەبارەت بە دیاریکردنی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، عەلی حوسێن وتی "بە یەکلاکردنەوەی پۆستەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بە فەرمی پارتی ناوی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کابینەی نوێ ئاشکرا دەکات".

باسی لەوەشکرد، پارتی بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ لایەنەکاندا، دوو لیژنە پێک دەھێنێت، کە لیژنەی یەکەم ئەرکی نزیککردنەوەی لایەنەکانە لە پاکێجی پارتی بۆ پەرلەمان و حکومەت، لیژنەی دووەم، کە شاندی فەرمییە، لە دوای یەکلاکردنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەبێت، ئەویش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار