تەقینەوەیەک لە موسڵ دوو کوژراو و ١١ برینداری لێکەوتەوە
6 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
تەقینەوەیەک لە موسڵ ڕوویدا و بەھۆیەوە دوو کەس کوژران و ١١ ی دیکەش برینداربوون.
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە ڕێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە، لەیەکێک لە چێشتخانەکانی بەری ڕاستی موسڵ تەقیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەکە دوو کوژراو و ١١ برینداری لێکەوتووەتەوە و زیانیش بەو ئۆتۆمبیلانە گەیشتووە کە لە نزیک شوێنی تەقینەوەکە بوون.
بابهتی پهیوهندیدار