پەکەکە کوژرانی ١٥ سەربازی تورکیای ڕاگەیاند
6 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) باڵی سەربازی پەکەکە، کوژرانی ١٥ سەربازی تورکیا و برینداربوونی پێنج سەربازی دیکەی لە سنوری بارزان و سیدەکان و چەلێ ڕاگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوێکی ھەپەگە، ئەو سەربازانە لەسێ ھێرشی پەکەکەدا بۆ سەر سوپای تورکیا کوژران و برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەم درۆنێک کە لەسەر دەڤەری کەلا بێدەھێی ھەرێمی زاپ دەسووڕایەوە و دەڤەرەکەی دەپشکنی، لە لایەن ھێزەکانیانەوە خراەتە خوارەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەم تورکیا لە ناوچەکانی دۆڵی مارینۆس و ئانیتۆس-ی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردوەو بەھۆیەوە شەڕێکی سەخت ڕوویداوە و ژمارەیەک سەربازی تورکیا کوژران و بریندار بوون. سێ گەریلاش شەھیدبوون.
بابهتی پهیوهندیدار