عادل عەبدولمەھدی پێنج وەزیر لەو کەسانە دیاریدەکات کە لە ڕێگەی ئەلیکترۆنی یەوە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێنج وەزیری کابینەکەی لەو کەسانە دیاریدەکات کە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە فۆڕمی داواکارییان پڕکردووەتەوە.

تا ئێستا ١٤ وەزیری حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی پڕکراونەتەوە، ھەشت وەزیریان کە بەرگری و ناوخۆی تێدایە ھێشتا پڕنەکراونەتەوە.

مانگی ڕابردوو عادل عەبدولمەھدی پڕۆسەی وەرگرتنی سیڤی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ڕاگەیاند، بۆ دیاریکردنی وەزیرەکانی کابینەکەی و ١٥ ھەزار کەس فۆڕمیان پڕکردەوە.

بڕیارە پێنج وەزیر لەناو ئەو ١٥ ھەزار  کەسەدا دیاری بکرێن، بەڵام ھێشتا ناوی ئەو کەسانە ڕانەگەیەنراوە.

لەچەند ڕۆژی رابڕدوودا عادل عەبدولمەھدی ڕایگەیاندبوو، بەم نزیکانە کاندیدەکان بۆ پڕکردنەوەی ئەو ھەشت وەزارەی کە ماوە پێشکەش بە پەرلەمان دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار