یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان: تورکیا دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی ئێران

6 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

یەکێتی ژورە بازرگانییەکانی ھەرێم پێشبینی ناکات ھەناردەکردنی کاڵای ئێران بۆ ھەرێم کەمبێتەوە و ئاماژە بەوەشدەکات ئەگەر ئەو ڕووبدات تورکیا دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی ئێران.

بەپێی ماڵپەڕی ژوری بازرگانی سلێمانی، کاروان رەحمان، وتەبێژی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، لەئێستا ئاڵوگۆری بازرگانی و ھاتوچۆکردنی گەشتیاران لە خاڵە سنوریەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ کێشەو گرفتێک بەردەوامە'.

وتیشی "ھەوڵ دەدەین پەیوەندیەکانمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نەپچرێت، ئەگەر بە بریاری سیاسیش پەیوەندیەکان لەگەڵ ئێران بچرا، ئێمە دەروازیەکی ترمان ھەیە کە ھاوسنورین لەگەڵ تورکیا لەرێگەی دەروازەی ئیبراھیم خەلیلەوە ئاڵوگۆری بازرگانی بەردەوام دەبێت".

کاروان رەحمان باسی لەوەشکردووە، "کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانە پێشبینی ناکەین ئەو کاڵایانەی لە ئێرانەوە بۆ کوردستان دێت کەم بکرێتەوە بەڵکو وەک جاران بەردەوام دەبێت''.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار