پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق دەستگیرکرا

2018-11-09 10:33:00



ھاوڵاتی

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق پەرلەمانتارێکی پێشوویان بە تۆمەتی "تیرۆر" دەستگیرکرد.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عێراق بڵاویانکردەوە، زیاء دوری بەپێی مادەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیرکراوە.

پێشتر قاسم ئەعرەجی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دڵنیایی دابوو کە ئەو پەرلەمانتارە ئازاد دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار