ترەمپ باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق دەگۆڕێت

6 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە ماسیۆ تولەر بە باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە عێراق دیاری بکات.

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ماسیۆ تولەر لەدوای دیاریکردنی شوێنی دۆگلاس سیلیمان دەگرێتەوە کە نزیکەی دوو ساڵە باڵیۆزی ئەمریکایە لە بەغدا.

ماسیۆ تولەر  ساڵی ٢٠١٤ باڵیۆزی ئەمریکا بوو لەیەمەن، ھەروەھا ماوەیەک باڵیۆز بووە لە کوەیت و لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاریکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار