پەیەدە: داوا لە ئەمریکا دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی فشار بخاتە سەر ئەنقەرە

2018-11-09 12:34:13



ھاوڵاتی

 رتی یەکێتیدیموکراتیک-پەیەدە ئیدانەی بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی پەکەکە دەکات و داوا لەو وڵاتە دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی فشار بخاتە سەر ئەنقەرە.

پەیەدە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "داوا لە ئەمریکا دەکەین، کە بە ئەرکی خۆی ھەستێت و فشاربخاتە سەرئەنکارا وھەوڵی ئاشتی لە تورکیا بدات . ئەو پرۆسەیە کە  زیاتر لە ٣ ساڵە لە بەردوژمنایەتی سیستەم لە تورکیا ڕاگیراوە کارا بکاتەوە، ھەربڕیارێک کە پەکەکە بکاتە ئامانج بە ئامانج گرتنی گەلی کورد و ئیرادەی گەلی کورستان دەیبینین".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "بانگەواز لە ھەموو حیزب و لایەنی کوردستانی و نیشتمان پەروەری دیموکرات لە کوردستان، سووریا وھەموو ھێزەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ودامەزراوەی مافی مرۆڤ دەکەین کە بە خەبات و تێکوشانی ھاوبەش چارەسەریەکی دادپەروەرانە بۆ پرسی کورد بدۆزنەوە و لە بەرامبەر ھێرشەکانی سەر گەلی کورد تێکۆشان بکەن".
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار