ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زمان ڕادەگەیەنرێت
6 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
وەزارەتی خوێنددنی باڵا ڕایگەیاند، پێنج شەممەی داھاتوو دەرئەنجامەکانی دیاریکردنی توانستی زمان ڕادەگەیەنرێت.
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند "ڕۆژی پێنج شەممەی داھاتوو کە دەکاتە ڕێکەوتی (١٥/١١/٢٠١٨) دەرەنجامەکانی دیاریکردنی ئاستەکان بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی بەدەستھێنانی نازناوی زانستی لەلایەن ڕێکخراوی ئیمیدیست ڕابگەیەنرێت".
وتیشی کاندیدان و خوازیاران دەتوانن ڕۆژی پێنچ شەممەی داھاتوو سەردانی سێنتەرەکانی زمان لە زانکۆکانی (سەڵاحەدین، سلێمانی، دھۆک، گەرمیان، سۆران و راپەڕین) بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیان.
بابهتی پهیوهندیدار