هه‌رێم بۆ جێگره‌وه‌ى کاڵا ئێرانیەکان چاوى له‌سوریای دوای شەڕە

تائێستا سزاکانى سه‌ر ئێران کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رێم دروستنه‌کردووه‌، به‌ڵام پێشبینى ده‌کرێت بازرگانى ترانزێت په‌کبخات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ههرێمى کوردستان چاوى بڕیوهته بازاڕهکانى سوریا لهدواى جهنگ و هێوربوونهوهیهکی رێژهیی بارودۆخى ناجێگیرى ئهو وڵاته، ئهگهر گهمارۆکانى ئهمریکا بۆ سهر ئێران کاریگهرى لهسهر بازاڕهکانى دروستبکات، که تائێستا کاریگهرییهکهى نادیاره.

ڕۆژى چوارى ئهم مانگه ویلایهته یهکگرتووهکانى ئهمریکا قۆناغى دووهمى سزاکانى بۆ سهر ئێران خسته بوارى جێبهجێکردنهوه، که زیاتر کهرتى نهوتى ئهو وڵاتهى به ئامانج گرتووه.

تا ئێستا گهمارۆکان کاریگهرییان لهسهر بازاڕهکانى ههرێمى کوردستان دروستنهکردووه، که بۆ دابینکردنى بهشێک له پێداویستییهکانى پشت به هاوردهکردنیان دهبهستێت لهئێرانهوه.

نهوزاد ئهدههم بهڕێوهبهرى گشتى بازرگانى لهوهزارهتى بازرگانى و پیشهسازى ههرێم به هاوڵاتی ڕاگهیاند، ههتا ئێستا گهمارۆکان هیچ کاریگهرییهکى لهسهر ههرێم دروستنهکردووه، بهڵام مهودایهکى دهوێت تا کاریگهرییهکهى بهتهواوى دهردهکهوێت.

وتیشى «پێشبینى ئێمه ئهوهیه ئهگهر هات و رێگهنهدرا ههندێ ماددهش هاورده بکرێت هیچ کاریهگهرییهکى نابێت، لهبهرئهوهى سنورو مهرزى بهدیلمان ههیه، ههروهها دواى ریفراندۆم چهند مانگێک ئێران سنورهکانى داخست، بهڵام هیچ کاریگهرییهکى لهسهر بازاڕهکانى ههرێم دروستنهکرد».

قۆناغى دووهمى سزاکانى سهر ئێران زۆربهى ئهو کهلوپهلانه ناگرێتهوه که ههرێم ڕۆژانه لهو وڵاتهوه هاوردهى دهکات، وهکو خۆراک و دهرمان و ئامێرى پزیشکى و سهوزه و میوه، بهڵام کهرتى سوتهمهنى دهگرێتهوه که بهشێک لهئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان ههرێم و ئێران لهو رێگهیهوهیهو هێشتا ئهوهش بهتهواوى نهوهستاوه.

نهوزاد ئهدههم باسى لهوهکرد، گهمارۆکان گۆڕانکارى له رێڕهوى بازرگانى دروستدهکات، لهئێستا مهوادێکى زۆر بهترانزێت له رێگهى ئێرانهوه دێته ههرێم، ئێران لهو کاڵایانه حهقى رێگاوبان وهردهگرێت، ئهوکاته کهئهگهر هاتوو شهحنى بهحرى رێگرى لێبکرێت ئهوکاته رێڕهوى بازرگانى دهگۆڕێت، بهڵام تا ئێستا ئهوهش نهوهستاوه، بهڵام پێشبینى دهکرێت نههێڵن ئهو مهوادانه بێت.

وتیشى «بهدیلى ئێران بۆ ههرێم، رێگاى مێردین ئیبراهیم خهلیله، لهگهڵ رێگاى سوریا کهمهوادێکى زۆرى لێیه وهکو کهرهستهى سهرهتایی کارگهکان و پێشتر له رێگهى سوریاوه دههات کەشهڕ ڕوویدا پهنا برایه بهر ئێران».

بهرپرسهکهى وهزارهتى بازرگانى باسى لهوهشکرد، ئهگهر بارودۆخى سوریا ئاسایی بێتهوهو شهڕ نهمێنێت، دهکرێت ئهو وڵاته ببێتهوه سهرچاوهیهکى باش بۆ هاوردهکردنى کهرهستهى خاو.

ههرێمى کوردستان دوو مهرزى نێودهوڵهتى باشماخ و پهروێزخانى لهگهڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران ههیه کهساڵانه قهبارهى بازرگانى تێیاندا نزیکهى شهش ملیار دۆلاره، ئهمه جگه لهچهندین مهرزى دیکهى نافهرمى و لاوهکى.

ئهزوهر مهحمود بهڕێوهبهرى مهرزى باشماخ دوێنێ لهکۆنفرانسێکى ڕۆژنامهونوسیدا ڕایگهیاند، هاتوچۆو ئاڵوگۆڕى بازرگانى لهنێوان ئێران و ههرێم لهو خاڵه سنورییهوه بهردهوامه و وهکو ڕۆژانى پێش گهمارۆکان ئاساییه.

وتیشى تهنانهت ئاڵوگۆڕى سوتهمهنیش نهوهستاوه لهمهرزى باشماخهوه، لهکاتێکدا ئهو ئاڵوگۆڕه بهپێی سزاکانى ئهمریکا بۆ سهر ئێران قهدهغه کراوه.

ڕۆژانه لهههرێمى کوردستانهوه بهدهیان تانکهر نهوتى خاو ر دهبرێته ئێران و لهو وڵاتهشهوه بهدهیان تانکهر سوتهمهنى هاوردهى ههرێم دهکرێت، ئهوهش جموجۆڵى بازرگانى له خاڵه سنورییهکانى نێوان ههرێم و ئێران زیاتر کردووه.

مستهفا عهبدوڕهحمان سهرۆکى یهکێتى هاوردهو ناردنکارانى ههرێمى کوردستان به هاوڵاتی وت «گهمارۆکانى سهر ئێران پاشهکشهى بهجوڵهى بازرگانى نێوان ههرێم و ئێران نهکردووهو تا مانگێکى دیکهش ئهو کاریگهرییه دروستناکات، هیچ ئاستهنگێک تائێستا دروستنهبووه بۆ کاره بازرگانییهکان».

باسى لهوهشکرد، قهبارهى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان ههرێم و ئێران ماویهتى بگاتهوه بهڕێژهى پێشوو، چونکه ترسێک ههیه لاى بازرگانان و پێشتریش ئێران بۆ چهند مانگێک دهروازهکانى بهڕووى ههرێمدا داخست، بهڵام ئاڵوگۆڕێ بازرگانى بهردهوامه و نهوهستاوه.

لهبارهى ئهوهى ئایا ههرێم  دهتوانێت بهشێوهیهکى سودمهند لهو سزایانه دهربازى بێت وهک لهوهى زیانى بهربکهوێت، سهرۆکى یهکێتى هاوردهو ناردنکارانى ههرێم وتى «ئهو بۆچونه لهوهوه سهرچاوهى گرتووه که دهوترێت تمهن زۆر دادهبهزێت و بازرگانهکان دهتوانن فرسهت بهێنن و کاڵا بهههرزان لهسهریان بکهوێت».

وتیشى «بهڵام ئێمه دهبێت حسابی ئهو بازرگانانه بکهن که براندنیان ههیه و بهڕێژهى زۆر ئاڵوگۆڕى بازرگانى دهکهن، ئهوان ئاڵوگۆڕى بازرگانیان لهگهڵ ئێران کردووه بهدۆلار کارخانهکانیش به ههمان شێوه کردویانه بهدۆلار، چونکه ئهو کارخانانه که مهوادى سهرهتایی بهیۆرۆ و دۆلار دهکڕن لهسهریان گران دهکهوێت و حکومهت ناتوانێت بۆیان دابین بکات، که پێشتر بهتمهن بۆیانى دابیندهکرد».

تا ئێستا سزاکانى سهر ئێران کاریگهرییان لهسهر بهرزبوونهوهى نرخى هیچ کاڵایهک لهههرێمى کوردستان دروستنهکردووه، تهنانهت لهسهر ئهو کاڵایانهش که لهئێرانهوه هاورده دهکرێن.

ههرێمى کوردستان دوو جۆر مامهڵهى بازرگانى لهگهڵ ئێران ههیه، جۆرێکیان بە شێوەی ترانزێتە بۆ ئەو شمەک و بەروبوومانەی کە لەڕێگەی بەندەرەکانی ئێرانەوە دێتەناو هەرێمی کوردستانەوە، جۆرێکی تریان تایبەتە بەو شمەک و بەروبوومە ناوخۆییانەی کە لە ناو ئێران دەکڕێن و راستەوخۆ دەهێنرێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لهبهیاننامهیهکدا ڕایگهیاند، تائێستا بازرگانانی هەرێم بەگشتی هیچ کێشە و گرفتێکیان نیە بۆ هێنانی بەرهەمە ناوخۆیەکانی ئێران بۆ هەرێم و مەرزەکان.

سەبارەت بەو بازرگانانەی تری هەرێم کە تائێستا لەبەندەرەکانی ئێرانەوە بەترانزێت کەلوپەلیان هێناوە بۆ هەرێم، ژووری بازرگانی ئاماژهى بهوهکردووه، ئەو بازرگانانه  لەئێستادا کاردەکەن  بە پێی پێوست بۆ گۆڕینی ئاراستەی ڕێگاکانیان بەرەو بەندەرەکانی تر لەئوم قەسر، مێرسین، عەقەبە  یان هەر ڕێڕەوێکی تری گونجاو. تائێستاش کەشتیە ئێرانیەکان بەردەوام کاردەکەن، تەنها کەشتییە بیانیەکان لەکار وەستاون لەبەندەرەکانی ئێران.

ئهوهشى خستووهتهڕوو، ئهوهى ئهوان چاوهڕوان دهکهن یەکلابێتەوە لەداهاتوودا،  تەنها کێشەی هێنانی سوتەمەنییە بۆ هەرێم، چ ئەوەی ڕاستەوخۆ لە ئێرانەوە دەکڕێت و دەهێنرێتە هەرێم وە چ ئەوەی لەپێشدا دەهێنرێتە بەندەرەکانی ئێران لەڕێگەی ئەو کەشتیانەی کە لەئیماراتەوە دێن و  لەپاشان بەرهەمەکانیان بەترانزێت دەهێنرێنە هەرێم. تائێستا چاوەڕوانی زانیاری زیاتر دەکەن لەو بارەیەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار