ماده‌کانى به‌شه‌خۆراکى مانگانه‌ى هاوڵاتیان زیاد ناکرێت

یه‌ک ترلیۆن دیناری به‌شه‌خۆراکی هاوڵاتیان له‌پڕۆژە بودجه‌ی 2019 که‌مکراوەتەوە، له‌کاتێکدا هاوڵاتیان ناڕازین له‌کوالێتی مادەکان

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، سهروهر

لهپڕۆژە بودجهى 2019دا بڕی یهک ترلیۆن دینار لهبودجهى بهشه خۆراکی مانگانهى هاوڵاتیان کهمکراوهتهوه، ئهمهش دهبێته هۆى ئهوهى هیچ مادهیهکى بهشهخۆراک زیادنهکرێت، کههاوڵاتیان له ماده خۆراکیهکان و کوالێتیهکهى ناڕازین.

بهشهخۆراکی هاوڵاتیان له وهزارهتى بارزگانی عێراقهوه دهنێردرێت بۆ سهرجهم پارێزگاکان، لهپارێزگاکانى ههرێمی کوردستانیش بهشهخۆراکهکه مانگانه لهڕێگهی کۆمپانیاکانی دابهشکردنی خۆراکهوه دابهش دهکرێت بهسهر بریکارهکاندا و پاشان هاوڵاتیان.

بڕیار نییه بۆ ساڵى داهاتوو هیچ بهشه خۆراکێک زیادبکرێت بههۆى کهمکردنهوهى بودجهیهک بهبڕی یهک ترلیۆن دینار، سهرهڕای ئهوهى ژمارهى خێزانهکان لهعێراق و ههرێمى کوردستاندا زیادیان کردوه. لهکاتێکدا بهپێی لیستى ناوى خۆراکهکان بێت دهبوو 30 مادهى خۆراکی بههاوڵاتیان بدرێت، بهڵام تهنها چوار ماده دهدرێت.

 شەوکەت محەمەد، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی به‌‌هاوڵاتی وت «لهکۆی 30 ماده ئێستا چوار ماده دابهشدهکرێت کهپێکهاتهوه لهئارد، برنج، شهکر، زهیت».

بڕی بهشه خۆراکی هاوڵاتیانى ههر پارێزگایهک لهلایهن وهزارهتی بارزگانی عێراقهوه دیاریدهکرێت و دهدرێته بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لهپارێزگاکه. بهڵام لهساڵانى 2014 و 2017 چهند مانگێک بهشهخۆراکی هاوڵاتیان نهدران، ئهوهش دواى ههندێک گرژی ئهمنى و سیاسی.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی  لهبارهی ئهو بهشه خۆراکه فهوتاوانهی چهند ساڵی ڕابردوو وتى «تا ئێستا هیچ ڕێنمایهکمان بهدهست نهگهیشتوه ، لهساڵی 2014هوه بڕیاری قهرهبووکردنهوهی هاوڵاتیان ڕاگیراوه«.

ههندێک لههاوڵاتیان رازیی نین لهکوالێتى بهشه خۆراکهکان، سهرهڕاى ئهوهى ههندێکیان لهکاتنى خۆیاندا دابهشناکرێن.

بههار سهیفوڵا، تهمهن 40  ساڵ ئاماژه بهوهدهکات ئهو خۆراکانهی کهدابهشدهکرێن بهسهریاندا لهئاستی پێویستدا نین، وتى «بهشه خۆراک بهشێوهیهکه کهتهنانهت مانگانه لهکاتی خۆیاندا دابهش ناکرێن، بهڵکو پاش تێپهڕینی چهند مانگێک بهشه خۆراکی یهک مانگ وهردهگرین، قهرهبووی خۆراکه فهوتاوهکانیش ناکرێت».

ههروهها هاوڵاتیهک دەڵێت ئهو خۆراکانهی کهوهریدهگرن بهکهڵکی خواردن نایهن و بهناچاری دهیفرۆشنهوه بهبریکارهکان یاخود دهکرێت بهخۆراکی ئاژهڵه ماڵیهکان.

زهینهب محهمهد، تهمهن 44 ساڵ دانیشتووى سلێمانى پاش وهرگرتنى بهشه خۆراکهکهى ههندێک جار بهشه خۆراکى مانگانهکهى دهفرۆشێتهوه، بههۆى ئهوهى لێی رازیی نیه.

زهینهب بۆ هاوڵاتی وتى «ئاردو برنجهکه ههندێک مانگ بهکهڵک نایات و ئهیفرۆشمهوه، ههندێ جاریش باشهو بهکاریددههێنین و دهیخۆین».

وتیشی «زۆرجار بایهعى دوادهکهوێت و دواى دوومانگ وهریدهگرین».

شەوکەت محەمەد، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی  لهبارهى نیگهرانیهکانى هاوڵاتیانهوه وتى «ئهو خواردنانهی لهلایهن وهزارهتی بازرگانی عێراقهوه دهنێردرێت خاوهنی باشترین کوالێتین، چونکه چوار جۆر پشکنینی بۆ دهکرێت، لهپاش دهرچوونی لهپشکنین ئهوکاته بڕیاری دهستکردن بهدابهشکرنی دهدهین».

بهڵام بهبڕواى دلێر تاهیر کهبریکارى بهشه خۆراکى مانگانهى هاوڵاتیانه له چهمچهماڵ  بڕو کوالێتی خۆراکهکان لهبریکارێکهوه بۆ بریکارێکی تر جیاوازن و دهگۆڕێن.

دلێر تاهیر وتى «بۆ نمونه ههریهک لهمادهکانی (برنج و ئارد) بهشێکی سهرهکین لهگرفتهکان، بهوهی که دوو جۆر لهبرنج دابهشدهکرێن بهسهر بریکارهکاندا، که جۆرێکیان لهڕووی کوالێتیهوه کوالێتیهکی نزمی ههیه و ئهوی تریان بهپێچهوانهوه«.

وتیشی «ئهمه وادهکات کێشهو گرفت دروستبکات لهنێوان هاوڵاتیان و بریکارهکاندا، ههروهها ئاردیش بهدهر نیه لهگرفتهکان لهڕووی کوالێتیهوه بههۆی ئهو جۆره گهنمهی دههاڕدرێت بۆ ئارد.»

حکومەتی عێراق لهم ساڵانهى دواییدا چهند مانگێک بەشەخۆراکی ھاوڵاتییان قەرزار بوو. لەساڵی 2016 هاوڵاتیان بەکۆی گشتی تەنها چوار جار بەتەواوەتی بەشە خۆراکییان پێدرا زۆربەی کات بەشێوە پچڕپچڕو کەم دابەشکراوە. جگە لەوەی کەپارەی قەرەبووی بەشە خۆراکی هاونیشتیمانیان خەرجنەکرا بەو  پاساوەی کە لەیاسادا دیاری نەکراوە و لەبودجەی 2017یشدا بۆ هەرێمی  کوردستان هیچ بڕێکی دیاریکراوە تەرخان نەکرا. بۆ ساڵى داهاتووش بڕی بودجهى بهشه خۆراک کهمکراوهتهوه.

ئهحمهد حاجى رهشید، پهرلهمانتاری لیژنهى دارایی عێراق به هاوڵاتی وت «لهپرۆژه بودجهى 2019ى عێراقدا بودجهى حاکیمه کهمکراوهتهوه بۆ ترلیۆن و نیوێک کهساڵى رابردوو دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار بووه، ئاراستهکان بهو شێوهیهن که ئهمه جێگیر دهکرێت لهبودجهدا».

ناوبراو جهختى لهوهکردهوه بهو پێیهى بودجهى حاکیمه کهمکراوهتهوهو مادهکانى بهشه خۆراکى مانگانهى هاوڵاتیان کهئێستا چوار مادهیه زیاد ناکرێت ئهگهر کهمنهکرێتهوه.

ههروهها وتیشى»راپۆرتێکیان ئاماده کردووه ئهو مانگانهى بهشه خۆراک نهدراوه بههاوڵاتیان قهرهبووى مادییان دهکهنهوه یان نا و لهسهر کوالێتییهکانیشى بهدواداچونى جددى دهکهن لهگهڵ پهرلهمانتارانى دیکهدا».

بهشه خۆراکی هاوڵاتیان بهپێی بڕیارێکی ئهنجومهنى ئاسایشی نێودهوڵهتی درا بهژماره 986ى ناسراو  نەوت بەرامبەر بە خۆراک، ئهمهش دواى گهمارۆیهکى قورسی ئابوری کۆمهڵگهى نێودهوڵهتى هات لهسهر عێراق له 5/8/1990 کهتێیدا ئەنجومەنی ئاسایش  بەپێی بڕیاری ژمارە ٦٦١ سزای ئابووری بەسەر عێراقدا  سەپاند دواى داگیرکردنى کوێت لهلایهن عێراقهوه.

بەپێی راپۆرتەکانی  نەتەوەیەکگرتووەکان  لەنێوان  ١٩٩٠---١٩٩٥  نیو ملیۆن منداڵی عێراق بەهۆی بەدخۆارکییەوە  گیانیان لەدەستدا.  بەڵام لە مانگی چواری ١٩٩٥ ئەنجومەنی ئاسایش بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بڕیاری ٩٨٦ی دهرکرد، ئەمەش بە پرۆگرامی نەوت بەرامبەر بە خۆراک ناسرا.، بهڵام زیاتر لهدوو ساڵێک بهسهر ئهو بڕیارهدا تێپهڕی پاشان بهشه خۆراک گهیشته عێراق.

بەپێی ئەو بڕیارە  ئەنجومەنی ئاسایش رێگای بەحکومەتی عێڕاقی دەدا بڕێک لەنەوت  بفرۆشێت  بۆ دابینکردنی خواردن و دەرمان و پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان، مەرجی سەرەکی ئەم بڕیارە  ئەوەبوو کە رێگانەدرێت حکومەتی عێڕاق لەداهاتی نەوت ژێرخانی سەربازی ببوژێنێتەوە، ئەمە  تەنها ئەو ماوەیە بوو، کەعێراقییەکان بەناڕاستەوخۆ  بەشێوەیەکی رێژەیی سوودیان لەداهاتی نەوت وەرگرت.

دوای روخانی رژێمی بەعس لەنیسانی ٢٠٠٣ و دواتر پێکهێنانی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ و نوسینەوەی دەستورێکی نوێ کە کورد تێیدا بەشێکی سەرەکی و گرنگە، بەشە خۆراکی هاوڵاتیان لە رێگەی وەزارەتی بازرگانیەوە بەردەوامی پێدرا، سەرەڕای ناڕازیبوونی هەندێک لەهاوڵاتیان لەکوالێتی مادەکان و ناڕێکوپێکی دابەشکردنی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار