له‌سلێمانى خۆپیشاندانه دژى بریاره‌که‌ى ئه‌مریکا
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
چالاکوانێکى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ئاماژه به‌وه ده‌دات که خۆپیشاندانه‌که‌ى سلێمانى له‌لاى باخى گشتى ده‌ستى پێکردووه‌و له‌ژێر دروشمى"شۆرشگێره‌کانمان نافرۆشین" به‌رێوه ده‌چێت.
شۆرش خدر، چالاکوانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و به‌رپرسى نوسینگه‌ى سلێمانى ئه‌کادیمیاى سیاسه‌ت و هزرى دیموکراسى له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" خۆپیشاندانه‌که دژى بریاره‌که‌ى ئه‌مریکایه له‌سه‌ر هه‌ر سێ شۆرشگێرى کورد( جه‌میل بایک، موراد قه‌ره‌یلان، دوران کاڵکان) ئه‌نجامده‌درێت و ئیدانه‌ى ئه‌و بریاره ده‌که‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌بوون که خه‌ڵکێکى زۆر به‌شدارى خۆپیشاندانه‌که بکات، به‌ڵام"به‌داخه‌وه که‌متر له پێنجسه‌د که‌س به‌شداریان کردووه".
شۆرش ده‌شڵێت به‌یاننامه‌یان ئاماده کردووه بۆ ئه‌وه‌ى بیگه‌یه‌نن به کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا و ئۆفیسى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان.
به‌ره‌ى نیشتمانى له چه‌ند که‌سایه‌تى و رێکخراوى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى پێکهاتوون له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئیدانه‌ى بریاره‌که‌ى ئه‌مریکایان کرد.
هه‌فته‌ى رابردوو، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا برى 12ملیۆن دۆلارى وه‌ک خه‌ڵات دیارى کرد بۆ هه‌ر که‌سێک و لایه‌نێک شوێنى هه‌ریه‌ک له ( جه‌میل بایک، موراد قه‌ره‌یلان، دوران کاڵکان) بده‌ن به ئه‌مریکا و ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى له‌ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و پارچه‌کانى کورد له رۆژئاوا‌و باکورو رۆژهه‌ڵات لێکه‌وته‌وه‌و ده‌یان خۆپیشاندان له‌وڵاتانى ئه‌وروپا له‌ژدى بریاره‌که ئه‌نجام دراون.