وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: سزاکانى هاورده‌کردنى ده‌رمانى قاچاغ زیاتر ده‌کرێن
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بۆ رێگه‌گرتن له هاورده‌کردنى ده‌رمانى قاچاغ و کوالێتى خراپ بۆ هه‌رێمى کوردستان، بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ک پێکبهێنرێت و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌کات "سزاکانى هاورده‌کردنى ده‌رمانى قاچاغ زیاتر ده‌کرێن".
خاڵس قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند "له نێوان قائیمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ته‌ندروستییه‌کان و وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیاردرا به پێکهێنانى لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاکان و لیژنه‌کان ده‌ستبه‌کار بن و له یه‌ک کاتدا ده‌ست ده‌کرێت به جێبه‌جێ کردنى بڕیاره‌کان".
هه‌روه‌ها خاڵس قادر، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌پێى بڕیاره‌کان قه‌ده‌غه‌کردنى ده‌رمانى کوالێتى نزم و هاورده‌ى ده‌رمانى قاچاغ ده‌کرێت و سزاکانى هاورده‌کردنى ده‌رمانى قاچاغیش زیاتر ده‌کرێن".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد "جگه له‌وانه‌ى مۆڵه‌تیان هه‌یه رێگا نادرێت هیچ که‌سێک مامه‌ڵه‌ى ده‌رمان بکات".