وه‌زیرى دارایى عێراق :کێشه‌مان له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ى بودجه‌دا هه‌یه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى دارایى عێراق له‌په‌رله‌مان جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که کێشه‌یان له‌گه‌ڵ پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2019ى هه‌یه‌و ئه‌وه‌شى خسته‌روو هه‌رێمى کوردستان تێروانینى خۆى پێشکه‌شکه‌ش کردوون.
فوئاد حوسێن، وه‌زیرى دارایى عێراق له دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند، پڕۆژه‌یاساى بودجه له‌لایه‌ن کابینه‌ى پێشوو ئاماده‌کراوه، به‌ڵام دیدگاى حکومه‌تى ئێستا جیاوازه، وتیشى" هه‌رێمى کوردستان تێڕوانینى خۆى له‌باره‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌وه پێشکه‌شکردووه".
له دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراقدا بۆ جارى دووه‌م پڕۆژه‌یاساى بودجه تاوتوێکرا، فوئاد حوسێن، وه‌زیرى دارایى عێراق ئاماده‌ى دانیشتنه‌که بوو، دیدگاى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى له‌باره‌ى خه‌رجى بودجه‌ى ساڵى 2019 خسته‌ڕوو.
فوئاد حوسێن ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، به‌هۆى که‌مى کاته‌وه دووچارى گرفت بوونه‌ته‌وه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یاساى بودجه‌دا راشیگه‌یاند:" چه‌ندین بیروبۆچوون و تێڕوانین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌کانى عێراق و نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه له‌باره‌ى بودجه‌وه پێشکه‌شکراون".
هاوکات، ئه‌وه‌ى رونکرده‌وه ئاماده‌ن به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فافانه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى عێراق کاربکه‌ن و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.