ئیسرائیل بۆردومانی کەناڵی ئەقسای سەر بە حەماسی کرد

5 ساڵ لەمەوپێش



سوپای ئیسرائیل لە غەززە بۆردومانی بینای کەناڵی " ئەلئەقسا"ی کرد کە سەر بە بزوتنەوەی حەماسە.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل ١٠ موشەکیان ئاراستەی بینای کەناڵی "ئەلئەقسا" کرد لە غەززە و بەهۆیەوە بەتەواوەتی بینای کەناڵەکە خاپوور بوو.

هاوکات بەهۆی خاپووربوونی بینایەکەش بۆ ماوەیەک پەخشی ئەو کەناڵە وەستا و دواتر لە شوێنێکی تر دەست بە پەخش کرایەوە .

لە دوای ئەوەی مووشەکێک لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرا و تێدا پاسێک بووە ئامانج، سوپای ئیسرائیل دەستپێکی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززە راگەیاند و لە بۆردومانێکی سوپای ئیسرائیلیشدا بۆسەر غەززە سێ فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا و ٩ی دیکەش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار