وێنه: هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ردانى مزگه‌وتى گه‌وره‌و کڵێساى ماریوسف ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند، پره‌نسیبه‌کانى لێبورده‌یى و خۆشه‌ویستیى و برایه‌تیى فاکته‌رى رزگاربوونن له گرژییه‌کان و تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌که ،دووپاتیشیکرده‌وه،هه‌میشه پێکه‌وه‌ژیان و به‌یه‌که‌وه‌بوونیان به بنه‌مایه‌کى پێویست و سه‌ره‌کى زانیوه.
دوێنێ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتی نیشتمانیى کوردستان به‌یاوه‌رى شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێپرسراوى ناوه‌ندى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى و گه‌لاوێژ ساڵح، له شارى سلێمانى سه‌ردانى که‌نیسه‌ى (ماریوسف)ى کلدانیان کرد و له‌لایه‌ن قه‌شه‌ى که‌نیسه‌که و ژماره‌یه‌ک له‌پیاوانى ئایینى و خوشک و برا مه‌سیحییه‌کانه‌وه پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌و سه‌ردانه‌یدا، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، باسى له‌وه‌کرد که‌پره‌نسیبه‌کانى لێبورده‌یى و خۆشه‌ویستیى و برایه‌تیى که مژده‌ى ئایینه ئاسمانییه‌کانه، فاکته‌رى رزگاربوونن له گرژى و تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌که که نیشتمانه‌که‌یانى پیادا تێده‌په‌ڕێت و دووپاتیکرده‌وه که هه‌میشه پێکه‌وه‌ژیان و به‌یه‌که‌وه‌بوونیان به بنه‌مایه‌کى پێویست و سه‌ره‌کى زانیوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، مه‌سیحییه‌کان له کوردستان پێکهاته‌یه‌کى گرنگن و به‌شدارى سه‌ره‌کین له‌بزوتنه‌وه‌ى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ئایینى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردی.
هاوکات، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و گه‌لاوێژ ساڵح و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ردانى مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانیان کرد و مه‌رقه‌دى حاجى کاک ئه‌حمه‌دى شێخیان به‌سه‌رکرده‌وه و تاجه‌گوڵى ڕێزلێنانیان له‌سه‌ر مه‌رقه‌ده‌که دانا.