یه‌کشه‌مه ئاسایش و به‌رگرى و فریاکه‌وتن و زێره‌ڤانى موچه وه‌رده‌گرن
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رۆژى یه‌کشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2018 مووچه‌ى چوار شوێن دابه‌شده‌کرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى که ده‌ست "هاوڵاتى" که‌وتووه، له راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه، موچه‌ى هه‌ریه‌ک له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، ده‌زگاى گشتى ئاسایش، هێزى به‌رگرى و فریاکه‌وتن، هێزه‌کانى زێره‌ڤانی دابه‌شده‌کرێت.
هه‌روه‌ها رۆژى دوو شه‌ممه 19ى 11ى 2018 مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دابه‌ش ده‌کرێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه بڕى 317 ملیار دینارى عێراق گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم و له دوو رۆژى داهاتوودا پاره‌که به‌سه‌ر بانکه‌کاندا دابه‌شده‌کرێت، به‌مه‌به‌ستى دابه‌شکردنى موچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى تا ئێستا موچه‌ى مانگى ئابیان وه‌رنه‌گرتووه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار