هه‌نارده‌ى نه‌وتى که‌رکوک له‌رێى بۆرى هه‌رێمه‌وه ده‌ستى پێ‌کرد
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى که‌رکوک له‌ڕێگه‌ى بۆرى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى تورکى پشتڕاستده‌کاته‌وه.
عاسم جیهاد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یشتونه‌ته رێککه‌وتنێکى سه‌ره‌تایى بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانى که‌رکوکه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که له‌مڕۆوه ده‌ست به‌هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکوک کراوه‌و له‌سه‌ره‌تاشدا رۆژانه 50 بۆ 100 هه‌زار به‌ریمل هه‌نارده ده‌کرێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌ش کردوه که هه‌نارده‌کردن و فرۆشتنى ئه‌و بڕه نه‌وته له‌ڕێگه‌ى کۆمپانیاى خستنه‌بازاڕى نه‌وتى عێراق(سۆمۆ)وه ده‌بێت.
هاوکات، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه که ئه‌مڕۆ 16ى تشرینى دووه‌مى 2018 عێراق ده‌ستى به هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکوک بۆ تورکیا له‌ڕێگه‌ى بۆرى هه‌رێمى کوردستانه‌وه کردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ى حکومه‌تى نوێى عێراق ره‌زامه‌ندى نیشانداوه بۆ رێککه‌وتنێکى ئه‌زمونى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم.
له‌مانگى ئۆکتۆبه‌رى ساڵى رابردودا به‌ر له‌راگرتنی، نزیکه‌ى 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌کێڵگه‌کانى که‌رکوکه‌وه هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى تورکى ده‌کرا.