مه‌سعود بارزانى: لێبورده‌یى گیانى دیموکراسیه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند که لێبورده‌یى یه‌کتر قبوڵکردن‌و په‌سندکردنى جیاوازییه‌کان، له‌پێوه‌ره‌کانى ناسینه‌وه‌ى گه‌ل‌و وڵاتانى پێشکه‌وتون و به گرنگى داده‌نێت دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کانى هه‌رێم گرنگى زیاتر به‌و بواره بده‌ن.
له‌رۆژى جیهانى لێبورده‌ییدا، بارزانى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و له‌به‌شێکیدا هاتووه،"لێبورده‌یی، یه‌کتر قبوڵکردن‌و په‌سندکردنى جیاوازییه‌کان، له‌پێوه‌ره‌کانى ناسینه‌وه‌ى گه‌ل‌و وڵاتانى پێشکه‌وتوون، له‌چوارچێوه‌ى پره‌نسیپه سه‌ره‌کییه‌کانى گیانى دیموکراسیشه".
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى بارزانی:
رۆژى جیهانى لێبوورده‌یی
لێبوورده‌یی، یه‌کتر قبوڵکردن‌و په‌سندکردنى جیاوازییه‌کان، له‌پێوه‌ره‌کانى ناسینه‌وه‌ى گه‌ل‌و وڵاتانى پێشکه‌وتوون، له‌چوارچێوه‌ى پره‌نسیپه سه‌ره‌کییه‌کانى گیانى دیموکراسیشه. هۆکارى سه‌ره‌کى سه‌رکه‌وتن‌و پێشکه‌وتنى هه‌رێمى کوردستانیش، بۆ گیانى پێکه‌وه‌ژیان‌و لێبورده‌یى له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه، که سیمایه‌کى جوان‌و شارستانى به‌کوردستان به‌خشیوه و له ناوچه‌که‌دا که‌م وێنه‌یه.
لێبوورده‌ییو ئاشتی‌و پێکه‌وه‌ژیان فه‌رهه‌نگى هه‌زاران ساڵه‌ى گه‌لى کوردستانه، هه‌وڵى زۆر دراوه بۆ له‌ناوبردنى ئه‌م به‌ها به‌رزه، به‌ڵام له‌هیچ بارودۆخێکدا گۆڕانکارى به‌سه‌ردانایه‌ت‌و هه‌رێمى کوردستان هه‌میشه به‌ناوه‌ندى پێکه‌وه‌ژیانى گشت نه‌ته‌وه‌و ئایین و ئایینزاکان ده‌مێنێته‌وه.
هه‌موو ئایین و به‌ها به‌رزه ئینسانییه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وکردن و قووڵکردنه‌وه‌ى زیاترى ته‌بایى و پێکه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یى ده‌که‌نه‌وه، بۆیه ده‌بێ دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یى و فه‌رهه‌نگییه‌کانیشمان گرنگى زیاتر به‌و بواره بده‌ن و هاندانى ئه‌م فه‌رهه‌نگه به‌رفره‌تر بکه‌ن.
مه‌سعود بارزانی
16ى 11ى 2018