پاسپۆرتى سلێمانى ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌کاته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى سلێمانى داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌کات که به مه‌به‌ستى ده‌رهێنان یان نوێکردنه‌وه‌ى پاسپۆرتى عێراقى کاره‌کانیان جێبه‌جێ کراوه، سه‌ردانیان بکه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى.
له ئاگادارینامه‌یه‌کدا که وێنه‌یه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه، ئاماژه به‌وه‌کراوه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى سلێمانى داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌کات که سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتیان کردووه، به‌مه‌به‌ستى ده‌رهێنان و نوێکردنه‌وه‌ى پاسپۆرت، پاسپۆرته‌کانیان ته‌واوبووه و به زووترین کات سه‌ردانى پاسپۆرتى سلێمانى بکه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاسپۆرته‌کانیان".
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى سلێمانى ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که له ئێستادا نزیکه‌ى حه‌وت هه‌زار پاسپۆرت ته‌واوبوون هاوڵاتیان نه‌چوونه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى سلێمانى ده‌وامى ڕۆژانه له کاتژمێر 8ى به‌یانى تا 2 ى پاشنیوه‌ڕۆیه، و ڕۆژانى پێنج شه‌ممه تا کاتژمێر یه‌کى پاشنیوه‌ڕۆیه.